Accessibility links

بڕیاری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ئاستی سـزاكانی سه‌ر ئێران


بڕیاری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ئاستی سـزاكانی سه‌ر ئێران

بڕیاری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ئاستی سـزاكانی سه‌ر ئێران

وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پـێشـوازی له‌ په‌سه‌ندكردنی به‌كۆی ده‌نگی بڕیاری حه‌ڤده‌- سی و حه‌وتی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات ، كه‌ تیایدا به‌هۆی ڕه‌تـكردنه‌وه‌ی تاران بۆ ڕانه‌گرتنی چالاكی ناوه‌كی هه‌سـتیاری خۆی كه‌ له‌ بڕیاری شـانزه‌- نه‌وه‌د و شه‌شی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی مانگی حه‌وتدا هاتبوو سـزا به‌سه‌ر ئێراندا ده‌سه‌پـێنێت.

ئه‌لیاندرۆ ۆڵف بریكاری نوێنه‌ری وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ، ده‌ڵێت، " هه‌وڵی ئێران بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ناوه‌كی به‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ داده‌نرێت":

" ئێمه‌ ئێران ده‌خه‌ینه‌ نێو لیستی ئه‌و چه‌ند وڵاته‌ كه‌مه‌ی كه‌ له‌ژێر چاودێری وردی سـزای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشدان و هه‌روه‌ها ئێمه‌ په‌یامێـكی ڕوون و ئاشـكرا به‌ ئێران ڕاده‌گه‌یه‌نین كه‌ به‌رده‌وامبوونی ئێران له‌سه‌ر ڕێبازی پابه‌ندنه‌بوونی به‌ به‌ڵێنه‌كانی و هه‌روه‌ها به‌رهه‌ڵـستیكردنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌رئه‌نجامی خراپـی له‌سه‌ر ئێران ده‌بێت."

بڕیاری سـزای ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌سه‌ر ئێران ده‌سه‌پـێنێت كه‌ هه‌موو چالاكیـیه‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم و پـرۆسه‌كردنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی به‌كارهاتوو، هه‌روه‌ها پـرۆسه‌ی په‌یوه‌ست به‌ چالاكیـیه‌كانی ئاوی قورس ڕاگرێت. بڕیاره‌كه‌ پـێدانی ئه‌و ئامێر و كه‌ره‌سـتانه‌ ئاماژه‌ی پـێدراون به‌ ئێران له‌ وڵاتانی ئه‌ندامی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی قه‌ده‌غه‌ ده‌كات. هه‌روه‌ها بڕیاری سـزادانه‌كه‌ دابینـكردنی هاوكاری ته‌كنیكی و ڕاهێنان و یان كۆمه‌كی دارایی كه‌ ڕه‌نگه‌ یاریده‌ده‌ربێت له‌ به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ناوه‌كی له‌ وڵاتانی دیكه‌ بۆ ئێران قه‌ده‌غه‌ ده‌كات.

بڕیاری حه‌ڤده‌- سی و حه‌وتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوا له‌هه‌موو وڵاتان ده‌كات سـامان و دارایی هه‌ر كه‌سـێـك یان كۆمـپانیـیه‌ك یاخود ڕێـكخراوێـك كه‌ ڕۆڵی به‌رچاوی له‌ پـرۆگرامی ناوه‌كی موشه‌كی ئێرانیدا ده‌بێت ئه‌و پارانه‌ بلۆك بكه‌ن. هاوكات بڕیاره‌كه‌ داوا له‌ وڵاتان ده‌كات هه‌موو گه‌شت و سه‌ردانه‌كانی ئه‌و كه‌سـانه‌ی به‌شـداریـیان له‌ پـرۆگرامه‌كانی چه‌كی ناوه‌كی و موشه‌كی بالیستی ئێرانیدا كردووه‌ كۆمیته‌ی سـزاكانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌و گه‌شـتانه‌ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌. ئه‌گه‌ر ئێران تا بیست و یه‌كی مانگی دووی سـاڵی داهاتوو ملكه‌چی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش نه‌بێت ئه‌وا ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ئه‌و كاته‌ تاووتوێی ده‌ركردنی سـزای زیاتر له‌ دژی ئێران ده‌كات.

له‌ نوسـراوێـكی بڵاوكراوه‌دا كۆنده‌لیزا ڕایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت "وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داوا له‌ سه‌رجه‌م وڵاتان ده‌كات ڕێوشـوێنی ده‌ستبه‌جێ بۆ جێبه‌جێـكردنی ئه‌ركه‌كانیان به‌گوێره‌ی ئه‌م بڕیاره‌ پـیاده‌ بكه‌ن. خانم ڕایس ده‌شـڵێت حكومه‌تی ئێران به‌هۆی ئه‌و كرده‌وانه‌ی خۆیه‌وه‌ ئێران و ئێرانیـیه‌كانی زیاتر له‌ كۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی گۆشه‌گیر كردووه‌."

كۆنده‌لیزا ڕایس ده‌شـڵێت " ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ئاماژه‌یه‌كی به‌هێزه‌ بۆ حكومه‌تی ئێران كه‌ ده‌بێت به‌ڵـێنه‌ نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌كانی خۆی په‌سه‌ند بكات و چالاكیـیه‌ ناوه‌كیـیه‌ هه‌سـتیاریـیه‌كانی خۆی ڕابگرێت و هه‌روه‌ها ڕێبازی دانوسـتاندن ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا و هاوبه‌شـانی خۆی له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كه‌ شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ر پـێشـكه‌ش به‌ ئێرانیان كردبوو په‌سه‌ندی بكات."

ئه‌م گوتاره‌ بیر و بۆچوونی حكومه‌تی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بوو.

XS
SM
MD
LG