ڕۆژی سێشه‌ممه له واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریکا ڕێوڕه‌سمی پرسه‌ی سه‌رۆکی پێشووی ئه‌مه‌ریکا جێراڵد فۆرد به‌ڕێوه ده‌چێت که هه‌فته‌ی ڕابردوو له ویلایه‌تی کالیفۆرنیا و له ته‌مه‌نی 93 ساڵیدا گیانی له ده‌ستدا.
ته‌رمه‌که‌ی له به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا له رۆتاندای بینای کۆنگرسی ئه‌مه‌ریکاوه بۆ ده‌ره‌وه‌ی بینای ئه‌نجومه‌نی سینات گوێزرایه‌وه و له‌وێوه بۆ که‌نیسه‌ی نیشتمانی کاثێدراڵ له واشنتۆن.
له کاتی گواستنه‌وه‌ی ته‌رمی سه‌رۆکی پێشوو بۆ که‌نیسه‌که، 38 جار زه‌نگی که‌نیسه‌که لێدرا و ئه‌و ژماره‌یه‌ش نوێنه‌رایه‌تی خزمه‌تی 38 هه‌مین سه‌رۆکی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات.
کاربه‌ده‌ستانی ڕه‌سمی حکومه‌تی و که‌سایه‌تیه سیاسی‌یه‌کان و گه‌لێک که‌سی ناودار ئاماده‌ی ڕێوه‌ڕه‌سمه‌که بوون و له نێویاندا سه‌رۆکی پێشوو جۆرد ئێچ ده‌بلیو بوش و وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه هێنری کیسینجه‌ر و بێژه‌ری به‌ناوبانگی پێشوو که‌ناڵی ئێن بی سی تام برۆکاو ئاماده‌ی ڕێوڕه‌سمه‌که بوون.
سه‌رۆک بوش پێش به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمه‌که له‌گه‌ڵ خێزانی سه‌رۆک فۆرد کۆبۆوه تاوه‌کو دڵنیگه‌رانی و پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاڕاسته‌ی خانم فۆرد بکات. له پاشدا سه‌رۆک بوش هاوه‌ڵی خانم فۆردی کرد و پێکه‌وه چوونه ناو هۆڵی که‌نیسه‌که بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری ڕێوه‌ڕه‌سمی پرسه‌که بکه‌ن.
دوا به دوای ڕێوڕه‌سمی پرسه‌که‌ش، ته‌رمی به‌ڕێز فۆرد به‌ره‌و ویلایه‌تی مشیگان ڕه‌وانه ده‌کرێت تاوه‌کو ڕۆژی چوارشه‌ممه له به‌رده‌م مۆزه‌خانه‌که‌ی فۆرد و له شاره‌که‌ی خۆی له گراند راپیدس به خاک بسپێررێت.