حكومه‌تی كوبا له‌سێداره‌دانه‌كه‌ی سه‌دام حسێن، دیكتاتۆری پـێشـووی عێراقی سه‌رزه‌نشت
كرد، وه به كردارێـكی ناشه‌رعی ناوزه‌ندكرد كه له وڵاتێـكدا ڕوویداوه به‌ره‌و شه‌ڕی ناوخۆ ڕۆیشـتووه.
به‌یانـنامه‌ی سه‌رزه‌نشـت كردنه‌كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كوباوه ڕۆژی دووشه‌ممه له ڕۆژنامه‌ی گرانمای حكومیدا بڵاوكرایه‌وه.
به‌یانـنامه‌كه ده‌ڵێت كوبا پابه‌ندیـیه‌كی ڕه‌وشـتی هه‌یه به‌وه‌ی به گوته‌ی خۆی له دژی تیرۆركردنی سه‌دام به هێزی داگیركه‌ر (مه‌به‌ستی ئه‌مریكایه) قسه بكات.
به‌یانـنامه‌كه ده‌شـڵێت كوبا خۆی سـزای مه‌رگی لانه‌بردووه به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه دڕندانه‌یه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان به‌سه‌ریدا سـه‌پاندوویه‌تی.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له مانگی دوانزه‌ی 2003 وه سه‌دام حسێنی ده‌سـتگیر كردووه و شه‌ممه‌ی ڕابردوو درایه ده‌سـتی حكومه‌تی عێراقی تاوه‌كو له‌سێداره‌ی بده‌ن.