كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌نده‌نوسی ده‌ڵێن تیمه‌كانی فریاگوزاری ده‌ستبه‌كاربوون بۆ دۆزینه‌وه‌ی
فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵـگری ئه‌نده‌نوسی كه ڕۆژی دووشه‌ممه دیار نه‌ماوه و 102 كه‌سی له‌سه‌ربووه.
وه‌زیری گواسـتنه‌وه‌ی ئه‌نده‌نوسی هاتـتا ڕادجاسا ده‌ڵێت بانگه‌وازێـكی فریاكه‌وتن له دورگه‌ی سولاویسی له باكور وه‌رگیراوه.
كارمه‌ندانی كۆنتڕۆڵی گه‌شـتیـیه ئاسـمانیـیه‌كان ده‌ڵێن په‌یوه‌ندیـیان به فڕۆكه‌ی بۆینگی 737 ی هێـڵی ئاسمانی ئاده‌م بچڕاوه له‌و ده‌مه‌ی له به‌رزایی 10 هه‌زار مه‌تر له سه‌رو زه‌ویـیه‌وه بووه.
فڕۆكه‌كه 96 گه‌شــتیاری له‌سه‌ر بووه كه 11 یان منداڵن، هه‌روه‌ها 6 له تاقمی فڕۆكه‌كه‌ش.
سـاڵی ڕابردووش یه‌ك له فڕۆكه‌كانی هێـڵی ئاسـمانی ئاده‌م هه‌موو ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیـكردنی له‌كار كه‌وت له‌و ده‌مه‌ی له گه‌شـتێـكدا بوو له نێوان جاكارتای پایته‌ختی ئه‌نده‌نوسیا و شاری ماكاسـساری دورگه‌ی سولاویسی، وه فڕۆكه‌وانه‌كه ناچاربوو به كتوپـڕی بنیشـێته‌وه.
هێـڵی ئاسـمانی ئاده‌م كۆمپانیایه‌كی ئه‌هلیـیه و چه‌ند سـاڵـێـكه له ئه‌نده‌نوسـیا ده‌ستی به‌كار كردووه، وه زۆربه‌ی گه‌شـته‌كانی ناوخۆیـین.