ته‌رمی دیكتاتۆری پـێشـووی عێراقی له‌سـێداره‌دراو گواسـترایه‌وه بۆ نزیـك شـاره‌كه‌ی خۆی تكریت تاوه‌كو بینێژن.
سه‌رۆكی هۆزی ئه‌لبوناسڕ، هۆزه‌كه‌ی سه‌دام، دره‌نگ كاتێـكی ڕۆژی شه‌ممه ته‌رمه‌كه‌ی سه‌دامی وه‌رگرت. به‌ڵام ڕوون نه‌بۆته‌وه له‌كوێ ده‌ینێژن.
له دوای ئه‌وه‌ی له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه له به‌غدا سه‌دام له سێداره درا، پـۆلیسی عێراقی بڕیاری داوه بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ گه‌مارۆی شـاری تكریت بده‌ن، وه كه‌س بۆی نیـیه بچێته ناو شـاره‌كه و یان لێی ده‌ربچێت.
له‌سه‌ر ئیعدامكردنه‌كه‌ی سه‌دام كاردانه‌وه‌ی جیاجیا له‌نێو پـێـكهاته‌كانی عێراقدا هه‌یه، زۆربه‌ی شـیعه‌كان ئاهه‌نگیان به‌و بۆنه‌یه‌وه گێڕاوه، به‌ڵام سونه‌كانی سه‌ر به سه‌دام ماته‌مینی و توڕه‌یی خۆیان ده‌ربڕی.