سه‌رۆكی پـێشـووی عێراق سه‌دام حسێن له سـێداره درا له‌سه‌ر تاوانه‌كانی دژ به
مرۆڤایه‌تی.
ڕۆژی شه‌ممه پـێش به‌ره‌به‌یان سه‌دامی ته‌مه‌ن 69 سـاڵ له شـاری به‌غدا له‌سێداره درا، چوار ڕۆژ پاش ئه‌وه‌ی دادگای باڵای عێراق داواكاری پـیاداچوونه‌وه‌ی بڕیاری له‌سـێـداره‌دانه‌كه‌ی ڕه‌تـكرده‌وه.
ته‌له‌فیزیۆنی عێراق ڤیدیۆی له‌سـێداره‌دانی سه‌دامی په‌خشكرد، وه تیایدا چه‌ند پـیاوێـك كه ده‌موچـاویان داپـۆشـیبوو، سه‌دامی ده‌ست به‌سـتراویان به‌ره‌و شـوێنی له‌سـێداره‌دانه‌كه به‌ڕێـكرد پاشان په‌تی قه‌ناره‌كه‌یان كرده ملی.
سه‌دام ڕازی نه‌بوو له‌كاتی له‌سـێداره‌دانی ده‌موچاوی داپـۆشێت و چه‌ند چـركه‌یه‌ك پـێش هه‌ڵواسـینه‌كه‌ی سه‌دام ئارام دیار بوو و كتێـبێـكی قورئانی پـێ بوو.
پاشان ته‌له‌فیزیۆنی عێراق ته‌رمه‌كه‌ی سـه‌دامی به خامی سـپـیـیه‌وه نیشـاندا، به‌ڵام سه‌ری دانه‌پـۆشـرابوو.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه مه‌راسـیمی له‌سـێـداره‌دانه‌كه له باڵه‌خانه‌ی پـێـشـووی ده‌زگای ئیسـتخباراتی عێراقی به‌ڕێوه چوو كه ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی كازمیـیه‌ی شـاری به‌غداوه، له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی گرین زۆن.
پاش ئیعدامـكردنه‌كه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری عێراقی ڕژانه ناو شـه‌قامه‌كانی عێراقه‌وه به‌مه‌به‌ستی ئاهه‌نگ گێڕان به‌و بۆنه‌یه‌وه، وه به تایبه‌تی له لایه‌ن شـیعه‌كانه‌وه، به‌ڵام سـونه‌كان ئه‌وانه‌ی لایه‌نـگری سه‌دامن دڵـته‌نگی و بێزاری خۆیان ده‌ربڕی.
له لایه‌كی دیكه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی له‌سه‌ر چۆنێـتی ناشـتنی سه‌دام مشـتومڕیان له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا كردووه، به‌ڵام هه‌تا ئێسـتا هیچ بڕیارێـك نه‌دراوه.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێرمان له شـاری به‌غدا سروه عه‌بدولواحد ڕاپـۆرتێـكی ئاماده كردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3 خوله‌كه.