سـه‌رۆكی وڵاتی بێلاڕوسیا ئه‌لێكسـانده‌ر لۆكاشـینكۆ ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی مل بۆ
داواكاریـیه‌كانی ڕوسـیا كه‌چناكات كه ده‌یه‌وێت نرخی گازی سـروشـتی له‌سه‌ری زیاد بكات.
له درێـژه‌ی گوته‌كه‌یدا سـه‌رۆكی بێلاڕوسیا گوتی ئه‌گه‌ر ڕوسـیا له فشارخستنی له‌و باره‌یه‌وه به‌رده‌وام بێت ئه‌وا هاوڵاتیانی ژیان له نێو ژێرزه‌مینه‌كانیان به‌سه‌رده‌به‌ن و ته‌سـلیم به خواسـتی ڕوسـیا نابن.
له لایه‌كی تره‌وه وڵاتی بێلاڕوسیا شـاندێـكی ڕه‌وانه‌ی مۆسـكۆ كردووه، وه‌ك دوا هه‌وڵێـك بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی مشـتومڕی نرخی گازی سـروشـتی.
كۆمپانـیای گازترۆنی ده‌وڵه‌تی ڕوسـیا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ڕێـككه‌وتنێـك له‌و باره‌یه‌وه به‌ده‌سـت نه‌هێنرێت ئه‌وا ڕوسـیا له ڕۆژی دووشـه‌ممه‌وه ڕه‌وانه‌كردنی گازی سـروشـتی بۆ بێلاڕوسیا ڕاده‌گرێت.
له‌و كاته‌ی مشـتومڕی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌سـه‌ر نرخه‌كانی گازی سـروشـتی له زیادبووندایه، هاوكات وڵاتی بێلاڕوسیا هه‌ڕه‌شـه‌ی تۆڵه‌سـه‌ندنه‌وه له ڕێـگه‌ی تێـكدانی لوله گازبه‌ره‌كانی ڕوسـیا به‌نێو خاكه‌كه‌یدا بۆ ئه‌وروپای كردووه. هه‌رچه‌نده قه‌باره‌ی ئه‌و گازه‌ی ڕوسـیا كه به‌نێو خاكی بێلاڕوسـیادا تێـده‌په‌ڕێـت تا ڕاده‌یه‌ك كه‌مه به‌ڵام یه‌كێـتی ئه‌وروپا و ئه‌ڵمانیا هانی هه‌ردوو لایه‌نیان داوه به خێرایی كێـشه‌ی نێوانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ڕوسـیا ده‌یه‌وێت له سـاڵی داهاتوه‌وه به دوو هێنده‌ی نرخی ئێسـتا گاز به بێلاڕوسیا بفرۆشێت.