گێڕانی ڕێوڕه‌سـمی پـرسه‌ی پـێـنج ڕۆژه‌یی جێڕاڵد فۆردی سه‌رۆكی پـێشـووی ئه‌مریكا ڕۆژی
هه‌ینی له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا ده‌سـتیپـێـكرد.
ته‌رمی سه‌رۆكی پـێشـووی ئه‌مریكا ئه‌وه‌ی ڕۆژی سـێشـه‌ممه‌ی ڕابردوو له ته‌مه‌نی 93 سـاڵیدا كۆچی دوایـیـكرد، له كڵێسـه‌یه‌كی نزیك ماڵه‌كه‌ی له شـاری ڕانچۆ میراژی كالیفۆرنیا دانرا، وه دوابه‌دوای گێرانی ڕێوڕه‌سـمی تایبه‌تی خانه‌واده‌كه‌ی ڕێـگه به هاوڵاتیان درا كفنه‌كه‌ی بـبینن. پاشـان ڕۆژی شه‌ممه به فڕۆكه ته‌رمه‌كه‌ی به‌ره‌و واشـنتۆنی پایته‌خت گوێزرایه‌وه تاوه‌كو ئێواره‌كه‌ی مه‌راسیمێـكی فه‌رمی له باڵه‌خانه‌ی كۆنگرێسدا بۆ سـازبكه‌ن.
پاشـان ڕۆژی سـێشـه‌ممه پـرسه‌ی له كڵێسه‌ی نیشـتیمانی له واشـنتۆن بۆ سـازده‌درێت.
سه‌رۆك بوش ڕۆژی سـێشـه‌ممه‌ی داهاتووی وه‌ك پـرسـه‌یه‌كی نیشـتیمانی بۆ به‌ڕێز فۆرد ڕاگه‌یاندووه و فه‌رمانی داوه فه‌رمانگه فیدراڵـیـیه‌كان، ئه‌وانه‌ی كاره‌كانیان زۆر بنه‌ڕه‌تی نیـیه له‌و ڕۆژه‌دا دابخرێن.
دواتر ڕۆژی چوارشه‌ممه ته‌رمی جێڕاڵد فۆرد له شـاره‌كه‌ی خۆی (گراند ڕاپـیدس) له ویلایه‌تی میشـیگن به‌خاك ده‌سـپـێردرێت.