پـتر له دوو سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر جێراڵد فۆردی سـه‌رۆكی پـێـشـووی ئه‌مریكا به په‌یامنێـرێـكی
گوتبوو ئه‌و دژی بڕیاری سـه‌رۆك بوش بووه بۆ داگیركردنی عێراق.
له‌و چاوپـێـكه‌وتنه تایبه‌ته‌ی له‌و باره‌یه‌وه جێراڵد فۆرد له‌گه‌ڵ په‌یامنێری دێرین باب وودۆرد له مانگی حه‌وتی ساڵی 2004 دا سازی دابوو ده‌قی ئه‌و وتووێـژه له ژماره‌ی ئه‌مڕۆی ڕۆژنامه‌ی واشـنتۆن پۆسـتی ئه‌مریكاییدا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له‌چاوپـێـكه‌وتنه‌كه‌دا به‌ڕێز فۆرد گوتبوو‌ی ئه‌گه‌ر من سـه‌رۆك كۆماری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بوایه له‌سـه‌ر ڕۆشـنایی ئه‌و ڕاسـتیانه‌ی له‌و كاته‌دا له‌ئارادا بوون هه‌رگیز له‌شـكری ئه‌مریكایـیم له مانگی سـێی سـاڵی 2003 دا بۆ ڕوخاندنی سه‌دام حسـێن ڕه‌وانه‌ی عێراق نه‌ده‌كرد.
هه‌روه‌ها جێراڵد فۆرد سـه‌رۆكی پـێـشـووی ئه‌مریكا گومانی له‌سه‌ر جه‌ختكردنی سه‌رۆك بوش هه‌بوو بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی دیموكراسی له جیهاندا. هاوكات به‌ڕێز فۆرد به وودۆردی له چاوپـێـكه‌وتنه‌كه‌دا گوتبوو ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندی ڕاسـته‌وخۆی به ئاسـایشـی نیـشـتیمانی ئه‌مریكاوه نه‌بێـت ئه‌مریكا نابێت له‌پـێـناو ئازادكردنی خه‌ڵكان له جیهان خۆی بخاته ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌وه.