فڕۆكه‌یه‌كی هێـڵی ئێرۆفلۆتی ڕوسی به ته‌نگه‌تاوی له فڕۆكه‌خانه‌ی براگ نیشـته‌وه پاش
ئه‌وه‌ی یه‌ك له سه‌رنشینه‌كانی هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی كردووه.
لـێـپـرسـراوانی هێـڵی ئاسـمانی ئێرۆفلۆت ده‌ڵێن ئه‌و سه‌رنشینه مه‌ی خواردۆته‌وه و مه‌ست بووه و شه‌ڕی له‌گه‌ڵ سه‌رنشینه‌كانی دیكه كردووه، وه پاشـان گوتویه‌تی ته‌قه‌مه‌نیم پـێـیه و فه‌رمانی به تاقمی فڕۆكه‌وانه‌كان داوه كه ئاڕاسـته‌ی فڕۆكه‌كه بگۆڕن، به‌ڵام سه‌رنشینه‌كانی تر و تاقمی فڕۆكه‌كه گرتوویانه.
پـۆلیسی براگ ڕووداوه‌كه‌ی به هه‌وڵێـكی ڕفاندنی فڕۆكه ناوزه‌ند كرد، وه كه‌سه‌كه‌یان ده‌سـتگیر كرد.
فڕۆكه‌كه له جۆری A 320 و له مۆسـكۆوه به‌ره‌و جینێڤ ده‌فڕی و 170 گه‌شـتیاری له‌سه‌ر بووه له‌گه‌ڵ 8 له تاقمی فڕۆكه‌كه، وه پـۆلیسی چـیـكی ده‌ڵێت ئه‌و كه‌سه له‌گه‌ڵ هه‌شـت له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌شی بووه.
له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كه‌ش ده‌سـتبه‌جێ دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی چیكی هه‌سـتاوه و چاودێری فڕۆكه‌كه‌یان كردووه تاوه‌كو نیشـتۆته‌وه.