Accessibility links

له ئه‌نجامی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ عێراق 27 که‌‌س گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن


کاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی عێراقی ده‌ڵێن له ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ له سه‌رانسه‌ری عێراقدا ڕوویاندا به ‌لایه‌نی که‌مه‌وه‌ 27 که‌س کوژراون.

له‌ به‌غداش به‌ ته‌نها به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه‌ 17 که‌س گیانیان له ده‌ستداوه‌ و زیاتر له 60 که‌سی دیکه‌ بریندار بوون. پۆلیس ده‌ڵێن به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه‌ 7 که‌س کوژران و 35 که‌س‌ برینداربوون کاتێک دوو بۆمبی لاڕێ له نزیک بازاڕێکی قه‌ره‌باڵغی به‌ناوبانگ له ناوه‌ندی به‌غدا له‌ باب ئه‌لشه‌رقی ته‌قییه‌وه‌ته‌وه. ‌ ئه‌و هێرشه‌ له به‌یانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا ڕوویدا له‌و کاته‌ی که‌ قه‌ره‌باڵغی‌یه‌کی زۆر له بازاڕدا به‌دی ده‌کرێت. یه‌کێک له هێرشه‌کانی دیکه‌ش له نزیک گۆڕه‌پانێکی یاری له ناوچه‌ی شه‌عب ڕوویداوه‌.

له شاری موسڵی باکوری عێراقیش، هێرشبه‌رێکی خۆکوژ له ده‌ره‌وه‌ی باره‌گای پارتی دیموکراتی کوردستان خۆی ته‌قندۆته‌وه‌ و تاوه‌کو ئێستا ژماره‌ی قوربانیه‌کان ئاشکرا نی‌یه‌.

هاوکاتیش، له‌شکری ئه‌مه‌ریکی ده‌ڵێت چوار سه‌بازی ئه‌مه‌ریکی کوژراوه‌ و سیانی دیکه‌ برینداربوون له میانه‌ی چه‌ند هێرشێکی جودای ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی لاڕێ له پایته‌ختی به‌غدا. هه‌روه‌ها مارینێکی ئه‌مه‌ریکی له میانه‌ی شه‌ڕوپێکدادانێکی پارێزگای ئه‌نبار گیانی له ده‌ستداوه‌. جێی باسه‌، مانگی دیسه‌مبه‌ر یه‌کێکه‌ له خوێناویترین ئه‌و مانگانه‌ی ساڵی 2006 که‌ تیایدا له‌شکری ئه‌مه‌ریکی به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه‌ 100 ئه‌ندامی له ده‌ستداوه‌.

له‌شکر ده‌شڵێت هێزه‌ تایبه‌تی‌یه‌کانی عێراق به‌ پشتیوانی ڕاوێژکارانی ئه‌مه‌ریکی، یاخیبوویه‌کی ئه‌لقاعیده‌یان کوشتووه‌ که باوه‌ڕده‌کرێت په‌یوه‌ندی به‌ ژماره‌یه‌ک ڕووداوی ڕفاندن و کوشتنه‌وه‌ هه‌بووبێت که له مانگی شه‌شی ڕابردوو له دژی سه‌ربازه‌ ئه‌مه‌ریکی‌یه‌کان ئه‌نجام دراون. هه‌روه‌ها ده‌ڵێن ئه‌و گومانلێکراوه‌ له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌ستگیرکراوه‌ کاتێک هه‌ڵمه‌تیان بردۆته‌ سه‌ ر ناوچه‌ی یوسفیه‌ له باشوری به‌غدا.

XS
SM
MD
LG