به‌پـێی ئه‌و ڕاپـۆرته هه‌واڵیــیانه‌ی كه له مه‌قادیشۆی پایته‌ختی سـۆماڵه‌وه دێت،
میلیتانه خۆجێـی‌یه‌كان كۆنتڕۆڵی شـاره‌كه له ئیسلامیـیه‌كانه‌وه ده‌گرنه‌وه ده‌ست.
هه‌ردوو ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی سـۆماڵ شـابێـلا و سـۆمالینێت ده‌ڵێن میلیتانه‌كان ڕۆژی چوارشه‌ممه كۆنتڕۆڵی چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان كردووه دوای ئه‌وه‌ی شه‌ڕكه‌ره ئیسلامیـیه‌كان چه‌كه‌كانیان دانا و یان دیارنه‌مان.
هه‌روه‌ها ڕاپـۆرته‌كان ده‌ڵێن هێزه‌كانی حكومه‌تی كاتی سـۆماڵ به پاڵـپـشـتی هێزه‌كانی ئه‌ثیوپـیا به‌ره‌و مه‌قادیشۆی پایته‌خت پـێش ده‌كه‌ون.
ڕۆژی چوارشه‌ممه هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی سـۆماڵ كۆنتڕۆڵی شـارۆچـكه‌ی جه‌وهه‌ریان كردووه، كه 30 كیلۆمه‌تر له مه‌قادیشۆوه دووره.
به‌رپـرسه ئیسلامیـیه‌كان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چه‌كداره‌كانیان كشـانه‌وه‌یه‌كی ته‌كتیكیـیان كردووه. هه‌ندێـكیشـیان هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستپـێـكردن به شه‌ڕی گه‌ریلایی ده‌كه‌ن.
وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی ئه‌ثیوپـی بیرهانی هایلو بۆ ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند كه‌وا هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی پلان بۆ چوونه ناو مه‌قادیشۆ دانانێت. ڕوونیش نه‌بۆته‌وه ئایا هێزه‌كانی حكومه‌تی سـۆماڵ سه‌ربه‌خۆیـیانه به‌ره‌و پـێـشـه‌وه ده‌ڕۆن یان نا.