كاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی عێراقی ده‌ڵێن ڕۆژی سێشه‌ممه ته‌قینه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبیل و بۆمبی لاڕێ له سه‌رانسه‌ری به‌غدا بووه هۆی كوشتنی به لایه‌نی كه‌مه‌وه 22 كه‌س و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی دیكه.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌ی سیان له ئۆتۆمبیله‌كان یه‌ك به دوای یه‌ك له نزیك چوار ڕێیه‌كی قه‌ره‌باڵغ له خۆرئاوای پایته‌خت ڕوویدا. هێرشه‌كانی دیكه‌ش له ناوه‌ند و به‌شه‌كانی تری ڕۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه ڕوویاندا.
پۆلیسی عێراقی ده‌شڵێن ته‌رمی 40 كه‌سیان دۆزیوه‌ته‌وه كه باوه‌ڕده‌كرێت قوربانی ڕووداوه توندوتیژییه نه‌ژادییه‌كانی ڕۆژی دووشه‌ممه بن. زۆربه‌یان نیشانه‌ی ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دانیان پێوه دیار بووه.
له شاری كه‌ركوكی باكوری عێراقیش، بۆمبێكی لاڕێ ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاكامدا به لایه‌نی كه‌مه‌وه 2 كه‌س كوژراون.
هاوكاتیش، له‌شكری ئه‌مه‌ریكی گیان له ده‌ستدانی شه‌ش سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی دیكه‌ی ڕاگه‌یاند. به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی ژماره‌ی قوربانیه‌كان له نێو له‌شكری ئه‌مه‌ریكی‌دا له عێراق گه‌یشتۆته نزیكه‌ی سێ هه‌زار، ئه‌مه‌ش زیاترێكه له ژماره‌ی ئه‌و قوربانیانه‌ی له ڕووداوه تیرۆرستی‌یه‌كانی یانزده‌ی سه‌پته‌مبه‌ر له ئه‌مه‌ریكا گیانیان له ده‌ستدا.
هه‌روه‌ها له‌شكر ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌وا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له نزیك به‌غدا ڕێبه‌رێكی گومانلێكراوی شانه‌یه‌كی به‌رپرس له گه‌لێك ڕووداوی كوشتن و ڕفاندنیان ده‌ستگیر كردووه.
له لایه‌كی دیكه، كاربه‌ده‌ستانی كۆشكی سپی ده‌ڵێن چاوه‌ڕێی ته‌واوبوونی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه ده‌كه‌ن كه سه‌باره‌ت به چالاكیه‌كانی ئه‌و ئێرانیانه ئه‌نجام ده‌درێن كه له‌م ماوه‌یه‌دا له به‌غدا ده‌ستگیركراون پێش ئه‌وه‌ی هیچ ڕاگه‌یاندنێك ده‌رباره‌ی كاره‌كانیان له عێراق بده‌ن.
ووته‌بێژێكیش گوتویه‌تی ئه‌م ده‌ستگیركردنانه له‌وانه‌یه ڕاستی ئه‌و هه‌واڵانه بسه‌لمێنن كه ده‌ڵێن ئێرانیه‌كان ده‌ست ده‌خه‌نه ناو كاروباری عێراقه‌وه.
كاربه‌ده‌ستانی عێراقیش ده‌ڵێن سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی دووان له ئێرانی‌یه‌كانی بۆ پایته‌ختی عێراق بانگهێشت كردبوو، نیگه‌رانیشه به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكی ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیركردووه.
تارانیش ده‌ڵێت ته‌نها په‌یوه‌ندی سیاسی و ئاینی‌یان به شیعه‌كانی عێراقه‌وه هه‌یه.