Accessibility links

ئه‌ثیوبیا ده‌ڵێت هێرشی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یان له‌ دژی ئیسلامیـیه‌كانی سۆماڵ ئه‌نجامداوه‌


حكومه‌تی ئه‌ثیوبیا ده‌ڵێت هێزه‌كانی هێرشـێـكی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یان دژ به‌ هێزه‌ ئیسلامیـیـه‌كانی سۆماڵی دراوسێ كردووه‌.

ئه‌دیس ئه‌بابا له‌م هه‌فتانه‌ی دوایـیه‌دا هۆشـداری دابوو كه‌ كردارێـك وه‌رده‌گرێت دژ به‌ دادگاكانی ئیسلامی كه‌ ئێسـتا كۆنتڕۆڵی زۆربه‌ی باشور و ناوه‌ڕاستی سۆماڵ ده‌كه‌ن.

شـایه‌تحاڵه‌كان ده‌ڵێن فڕۆكه‌ جه‌نگیـیه‌كان، كه‌ له‌وه‌ ده‌چێت فڕۆكه‌ی ئه‌ثیوبیا بێت، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ بنكه‌كانی چه‌كداره‌ ئیسلامیـیه‌كانیان له‌ ناوه‌ڕاستی سۆماڵ بۆردومان كردووه‌. فڕۆكه‌كان هێرشـیان كردۆته‌ سه‌ر چه‌ندین ئامانج له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی شـارۆچـكه‌ی بێـلیت وێن نزیـك به‌ سـنووری ئه‌ثیوبیا.

ئه‌م هێرشه‌ ئاسـمانیـیانه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ شه‌ڕ و پـێـكدادانی نێوان ئیسلامیـیه‌كان و هێزه‌كانی حكومه‌تی سۆماڵ به‌ پاڵـپـشـتی ئه‌ثیوبیا په‌ره‌ی سـه‌ندووه‌.

هه‌روه‌ها شـایه‌تحاڵه‌كان ده‌ڵـێن هێزه‌كانی زه‌مینی ئه‌ثیوبیا و ئیسـلامیـیه‌كانی سۆماڵ گولـله‌ تۆپ و خومپـاره‌یان له‌ بێـلیت وێن و ناوه‌ندی هه‌رێمی باندرادڵی ناوه‌ به‌یه‌كه‌وه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ شه‌ڕ و پـێـكدادانی سه‌خت له‌ نزیك باره‌گای سه‌ره‌كی حكومه‌تی كاتی له‌ به‌یدوا ڕوویداوه‌ و ئێسـتا چه‌كداره‌ ئیسلامیـیه‌كان 30 كیلۆمه‌تر له‌ شـارۆچكه‌كه‌وه‌ دوورن.

XS
SM
MD
LG