حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له مێژووی خۆیدا خاوه‌نی ئه‌زمونێـكی جۆراوجۆر بووه چ له سه‌ركه‌وتن و چ له گیروگرفتی ناو ڕیزه‌كانی خۆیدا، وه‌كو جیابوونه‌وه و دروستبوونی فراكسیۆنی جۆراوجۆر، نمونه‌كانی كاتی كۆماری مه‌هاباد، یه‌كگرتنه‌وه‌ی ڕیزه‌كان له پاش كۆنگره‌ی سێ و ئه‌زمونی پاش شۆڕشی گه‌لانی ئێرانی سـاڵی 1979 له‌به‌رچاون.
له هه‌مان كاتدا سـاڵانی پاش تێـكچوونی كۆمار و قه‌یرانه‌كان، سـاڵانی په‌نجا پاش موسه‌ده‌ق و گیروگرفته‌كانی پاش كۆنگره‌ی چوار فاكته‌ری دروسـتبوونی فراكسیۆنی جۆراوجۆر كه بووبوون به‌هۆی گیروگرفتی گه‌وره له ناو ئه‌و حزبه‌دا. ئێسـتاش حزب به قۆناغێـكی دیكه‌ی جیابوونه‌وه‌دا تێده‌په‌ڕێت، وه بۆ ئه‌وه‌ی له هۆكانی تێبگه‌ین هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی دوو گفتووگۆی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی هه‌ردوولا كردوه، یه‌كه‌میان له‌گه‌ڵ مامۆسـتا عه‌بدوڵـڵای حه‌سه‌ن زاده، سكرتێری پـێشـووی حزب كه ئێسـتا یه‌كێـك له ڕێبه‌رانی لایه‌نه جیابووه‌كه‌یه. پاشـان له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی جێـگری سـكرتێری حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی هه‌ردوو گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و دوو فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.