سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی له‌سه‌ر هاوكاریكردن وه‌ك دوو لایه‌نی هاوبه‌ش به هیوای به‌ره‌و پـێشـبردنی پـرۆسه‌ی ئاشتی
ڕێـكـكه‌وتوون.
ڕۆژی شه‌ممه دوای به‌سـتنی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمی نێوان مه‌حمود عه‌باس و سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلی ئۆفیسی به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی بڵاوكرده‌وه.
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوانیان صائیب عوره‌یقات یاریده‌ده‌ری به‌ڕێز عه‌باس گوتی سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل ڕازی بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بڕی 100 ملیۆن دۆلاری بوجه‌ی ڕاگیراو بۆ مه‌به‌ستی پـێداویسـتی مرۆیی بۆ فه‌له‌سـتینیـیه‌كان ئازاد بكات.
دوای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌مسـاڵدا گروپی حه‌ماسی ئیسـلامی كۆنتڕۆڵی حكومه‌تی فه‌له‌سـتینی كرد ئیسرائیل ئه‌و پاره‌یه‌ی ڕاگرت و نه‌یدایه حكومه‌تی نوێی فه‌له‌سـتینی.
هاوكات یاریده‌ده‌ری مه‌حمود عه‌باس ده‌شـڵێت ئێهود ئۆڵمه‌رتی سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلی هه‌ڵـگرتنی چه‌ند بازگه‌یه‌كی پـشـكنین له كه‌ناری ڕۆژئاوای په‌سه‌ند كردووه.
له لایه‌كی تره‌وه لـێـپـرسـراوانی ئیسرائیلی ده‌ڵێن هیچ ڕێـكـكه‌وتنێـك سه‌باره‌ت به ئاڵوگۆڕكردنی دیله فه‌له‌سـتینیـیه‌كان به‌و سه‌ربازه ئیسرائیلیـیه‌ی كه له لایه‌ن چه‌كداره فهلهســتیـنیـیهكانهوه له مانگی شه‌شی ئهمسـاڵـدا له ناو خاكی ئیسرائیل‌دا به‌دیل گیرا به ئه‌نجام نه‌گه‌یشـتووه.