به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتـۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه تایـبه‌ته به عێراق و بژارده نوێـیه‌كانی سـه‌رۆك بوش بۆ گۆڕینی سـتراتیژیـیه‌كه‌ی له عێراق له‌و كاته‌ی كه سه‌رۆك بوش خه‌ریكی وه‌به‌رچاوگرتنی پـێـشـنیاره‌كانه، وه له‌ناویاندا پـێشـنیاری ڕاپـۆرتی كۆمسـیۆنی لێـكۆڵینه‌وه‌ی عێراق. ئایا سه‌رۆك بوش له میانه‌ی گۆڕینی سـتراتیژیـیه‌كه‌ی له عێراق بڕیاری كشـانه‌وه‌ی له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌دات؟ ئایا ژماره‌ی سـه‌ربازه‌كان بۆ ده‌مێـكی كورت خایان زیاد ده‌كات؟ ئایا حكومه‌تی عێراق ده‌مێـنێـته‌وه و پـشـتیوانی به‌رده‌وام ده‌بێت؟ بۆچی ناڕه‌زایی و نیگه‌رانی له‌سه‌ر ڕاپـۆرته‌كه‌ی به‌یكه‌ر- هامڵتن له هه‌رێمی كوردسـتانی عێراق به‌رده‌وامه و له په‌ره‌سه‌ندندایه سـه‌ره‌ڕای ته‌له‌فونی سه‌رۆك بوش بۆ سه‌رۆكی عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانی و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردسـتان مه‌سـعود بارزانی.
هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم ئه‌م پـرسـیارانه و هاتنه‌كایه‌وه‌كانی نوێ له عێراقی كردبووه ته‌وه‌ری به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه، وه ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانی به‌رنامه‌كه بوون:
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم، سه‌رۆكی ئینـسـتـتیوتی كوردی له واشـنتۆن.
دكتۆر مه‌حمود عوسـمان، سـیاسه‌تمه‌داری كورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 46 خوله‌كه.