وه‌زیری نوێی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا رۆبه‌رت گه‌یتس کۆتایی به سه‌ردانه سێ ڕۆژییه‌که‌ی له به‌غدا ده‌هێنێت و ڕاپۆرتێکی هه‌ڵسه‌نگاندن سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی عێراق بۆ سه‌رۆک بوش ئاماده ده‌کات.
گه‌یتس له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ عێراق له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی له‌شکری ئه‌مه‌ریکی و ڕێبه‌رانی عێراقی‌دا کۆبۆ‌وه. گه‌یتس گوتویه‌تی له چه‌ند ڕۆژی داهاتووشدا، ڕاپۆرتێک پێشکه‌شی سه‌رۆک بوش ده‌کات. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی داوه به‌وه‌ی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ڕێبه‌رانی عێراقی به نیازن پلان داڕێژن بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی توندوتیژییه نه‌ژادییه‌کان له عێراق‌دا، به‌ڵام وورده‌کاریی تری باس نه‌کردووه.
له لایه‌کی دیکه، له‌شکری ئه‌مه‌ریکی ڕایگه‌یاندووه که‌وا له میانه‌ی پێکدادانه‌کانی ڕۆژی هه‌ینی سه‌ربازێک له به‌غدا و چوار کارمه‌ندی سیڤیڵی و سێ مارین و ده‌ریاوانێکیش ڕۆژی پێنج شه‌ممه له ئه‌نبار کوژراون.
له شاری به‌سره‌ش، هێزه‌کانی به‌ریتانی ده‌ڵێن له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێکی ئێواره‌ی پێنج شه‌ممه که زیاتر له 800 سه‌ربازی به‌ریتانی تیایدا به‌شداربووه، یه‌که‌یه‌کی پۆلیسی عێراقیان نیشانه کردووه که تاوانبارکراون به‌وه‌ی له مانگ ئۆکتۆبه‌ری ڕابردوودا بۆسه‌یان بۆ کارمه‌ندانی ئه‌کادیمیای پۆلیس دانا و له ئاکامدا 17 پۆلیس تیایدا گیانیان له ده‌ستدا. کاربه‌ده‌ستانی به‌ریتانی ده‌ڵێن له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا 7 گومانلێکراوییان ده‌ستگیر کردووه.
له واشنتۆنیش، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا خانم کۆنده‌لیزا رایس له میانه‌ی چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌تت پرێس دا گوتویه‌تی باوه‌ڕی وایه شه‌ڕی عێراق ئه‌و نرخ و به‌هایه‌ی ده‌هێنا که له سه‌رمایه و ژیانی ئه‌مه‌ریکی‌یه‌کاندا به‌کارهێنراوه. هه‌روه‌ها گوتی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هێشتا له‌م پێکدادانه‌دا توانای سه‌رکه‌وتنی هه‌یه، به‌ڵام سه‌خت ترێک بوو له‌وه‌ی که پێشبینی بۆ کرابوو.