Accessibility links

دوای چوار ڕۆژ له‌ وتووێژكردن ئاسۆی ڕێـكـكه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆریای باكوردا به‌دی ناكرێت


نوێنه‌ری ژاپـۆن له‌ وتووێـژه‌ شه‌ش قۆڵـیـیه‌كه‌ی په‌یوه‌ست به‌ پـرۆگرامی چه‌كی ناوه‌كی كۆریای باكور گوتی هیچ ئاسـۆیه‌كی گه‌یشـتن به‌ ڕێـكـكه‌وتن له‌ میانه‌ی وتووێـژه‌كانی هه‌نووكه‌دا به‌دی ناكرێت.

ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ و له‌ كۆتایی وتووێـژه‌كاندا كینیشیرۆ سـاسای هۆكاری به‌ بنبه‌ستگه‌یشـتنی وتووێـژه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی خسته‌ ئه‌سـتۆی كۆریای باكور،‌ ده‌شـڵێت ڕه‌تكردنه‌وه‌ی پـیـۆنگیانگ بۆ ڕاگرتنی پـرۆگرامی چه‌كی ناوه‌كی خۆی به‌ر له‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سـزای دارایی له‌سه‌ر هه‌ڵـگرێت گه‌وره‌ترین ته‌گه‌ره‌ی به‌رده‌م به‌ره‌وپـێشـچوونی دانوسـتاندنه‌كان بوون.

هاوكات كرسـتۆفه‌ر هێـڵ نێراوی ئه‌مریكا بۆ وتووێـژه‌كان ڕۆژی پـێنـجشه‌ممه‌ داوای له‌ به‌رپـرسـانی دانوسـتاندنه‌كانی ناوه‌كی كۆریای باكور كرد كه‌ ئه‌وان زیاتر سه‌نگ بخه‌نه‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌ی چه‌ك داماڵینی ناوه‌كی نه‌ك گازنده‌كردنیان له‌ باره‌ی سـزاكانی ئه‌مریكا، هه‌روه‌ها به‌ڕێز هێـڵ گوتیشی به‌ده‌سـتهێنانی پـێشـكه‌وتن سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌كانی كۆریای باكور كارێـكی سه‌خت و دژوار ده‌بێت ئه‌گه‌ر پـیـۆنگیانگ ته‌نها هه‌موو هۆش و بیركردنه‌وه‌ی لای سـزا دارایـیه‌كانی ئه‌مریكا بێت كه‌ له‌ دژی ئه‌و كۆمپانیـیانه‌ی به‌تومه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی نایاسایی له‌گه‌ڵ كۆریای باكوردا تاوانبار كراون.

شـایانی ئاماژه‌ پـێـكردنه‌ شه‌ش وڵاتی به‌شـداربووی دانوسـتاندنه‌كانی به‌رنامه‌ی چه‌كی ناوه‌كی كۆریای باكور، كه‌ چین و وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و كۆریای باكور و باشور و ڕوسـیا و ژاپـۆن له‌خۆ ده‌گرێت و بۆ مه‌به‌سـتی چۆنێتی جێبه‌جێـكردنی ڕێـكـكه‌وتنی مانگی نۆی 2005 له‌گه‌ڵ كۆریای باكور كۆبوونه‌وه‌ ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌ كۆتایـیان به‌و وتووێـژه‌ چوار ڕۆژیـیه‌ له‌ په‌كین هێنا.

XS
SM
MD
LG