نوێنه‌ری به‌ریتانیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت ئه‌و پـێشـبینی ده‌كات كه
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی هه‌ینی له‌سه‌ر بڕیارێـكی چاكراوی ئه‌وروپی له دژی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران ده‌نگ بدات.
ئه‌میر جۆنز پاری ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌م تێبینی‌یه‌ی دا پاش لابردنی ئه‌و بڕگه‌یه له به‌رنووسی بڕیاره‌كه كه گه‌شتكردنی ئه‌و ئێرانیانه قه‌ده‌غه ده‌كات كه به‌شـداریـیان له به‌رنامه‌ی ناوه‌كی و موشه‌كی وڵاته‌كه‌یاندا كردووه.
ڕوسـیا له دژی ئه‌و قه‌ده‌غه‌كردنه بوو.
به‌رنووسی بڕیاره‌كه له لایه‌ن به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسـا و ئه‌ڵمانیا ئاماده كراوه، وه پـێشـتر هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌سه‌ر 15 ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دابه‌شـكرا.
ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه له كاتێـكدا دێت كه سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ڕۆژی چوارشه‌ممه به ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ئێرانی ڕاگه‌یاند كه‌وا ئێسـتا ئێران" هێزێـكی ناوه‌كیـیه." ئاژانسه‌كه له زاری سه‌رۆكی ئێرانیـیه‌وه بڵاوی كرده‌وه كه‌وا زانا ئێرانیـیه‌كان توانیویانه سووته‌مه‌نی ناوه‌كی به‌رهه‌مبهێنن و به‌م نزیكانه ئێران به بۆنه‌ی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه ناوه‌كیـیه ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت.