Accessibility links

پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت 76 ته‌رم له‌ به‌غدای پایته‌خت دۆزراوه‌ته‌وه‌


پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵـێت ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 76 ته‌رم له‌ به‌غدای پایته‌خت دۆزراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ده‌شـڵێت زۆربه‌یان گولـله‌باران كراون و هه‌ندێـكیشـیان ئاسه‌واری ئه‌شـكه‌نجه‌دانیان پـێوه‌ بووه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌شـكری ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند كه‌وا 14 ی مانگی ڕابردوو ڕێبه‌رێـكی گه‌وره‌ی ئه‌لقاعیده‌یان له‌ شـاری موصڵ ده‌سـتگیر كردووه‌ كه‌ به‌رپـرس بووه‌ له‌ كوشـتنی سه‌دان هاوڵاتی عێراقی و هه‌روه‌ها داڵده‌ی كه‌سـانی بیانیشی داوه‌ تاوه‌كو هێرشی خۆكوژی ئه‌نجام بده‌ن.

XS
SM
MD
LG