سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی و شـانده یاوه‌ره‌كه‌ی
گه‌یشـتنه‌وه شـاری هه‌ولێر دوای كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ به‌غدای پایته‌ختی عێراق.
هه‌ر له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێردا نێچیرڤان بارزانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی سـازكرد، وه تیایدا باسی له بوجه‌ی سـاڵی 2007 ی هه‌رێمی كرد و ئه‌و به‌شه پاره‌یه‌ی بوجه‌ی سـاڵی 2006 كه تائێسـتـا له‌لایه‌ن به‌غداوه نه‌دراوه، وه هه‌روه‌ها باسی له یاسای نه‌وت و مه‌سه‌له‌ی پـێشـمه‌رگه و جێبه‌جێـكردنی مادده‌ی 140 ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراقیشی كرد، وه ده‌ڵێت له‌سه‌ر به‌شی كوردستان له بوجه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێـككه‌وتووین.
په‌یامنێری به‌شی كوردی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری هه‌ولێر عومه‌ر فه‌رهادی ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده كردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه.