په‌یوه‌ندی نێوان جگه‌ره‌كێشان و شێرپه‌نجه‌ی سی له فه‌رهه‌نگی زانستی‌دا زۆر به باشی باس لێوه كراوه. به‌ڵام توێژه‌ره‌وانی زانستی له زانكۆی واشنتۆن له شاری سه‌ینت لویسی ویلایه‌تی میزۆری پشت ڕاستیان كردۆته‌وه كه‌وا زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌كان له جگه‌ره كێشان به‌رده‌وام ده‌بن گه‌رچی دوای ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریشیان بۆ ده‌كرێت.
زانای ده‌روونی مرۆیی مارك واڵكه‌ر و هاوكاره‌كانی توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر زیاتر له 50 نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی سی ئه‌نجامداوه كه له سه‌ره‌تای تووش بوونیان به شێرپه‌نجه، نه‌خۆشی‌یه‌كه تیایاندا دۆزراوه‌ته‌وه واتا له‌و كاته‌ی كه هیوای چاك بوونه‌وه‌یان زۆره. ئه‌م نه‌خۆشانه هه‌ر هه‌موویان نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ كراوه و زۆربه‌شیان ئه‌ندامی سی له له‌شیان‌دا لابراوه. واڵكه‌ر بۆشی ده‌ركه‌وتووه كه دوای ساڵێك له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه، سێ یه‌كی نه‌خۆشه‌كانی ده‌ستیان به جگه‌ره كێشان كردۆته‌وه. به‌ڕێز واڵكه‌ر ده‌ڵێت " خه‌مڵاندنه‌كه‌ی ئێمه ده‌ریخست كه‌وا له سه‌دا 37 ییان دوای ساڵێك ده‌ستیان كردۆته‌وه به جگه‌ره كێشان و ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له هه‌ڵسه‌نگاندنه هه‌ره پارێزراوه‌كانی كه بایه‌خێكی زۆری به ژماره داوه. ئێمه باوه‌ڕمان وایه كه له سه‌دا 40 كه‌مێك زۆره. هه‌روه‌ها باوه‌ڕمان وایه كه‌وا به لایه‌نی كه‌مه‌وه له سه‌دا 50 ی نه‌خۆشه‌كان له كۆتاییدا هه‌ر ده‌ست به كه‌مێك جگه‌ره كێشان ده‌كه‌نه‌وه و تا ڕاده‌یه‌ك هیچ نه‌بێت له ماوه‌ی ساڵی یه‌كه‌می دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌دا."
واڵكه‌ر ده‌شڵێت به‌شێك له هۆی ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه به جگه‌ره كێشان بۆ ڕاهاتنیان له‌سه‌ر مادده‌ی نیكۆتین ده‌گه‌ڕێته‌وه. به‌ڵام گوتیشی داگیرساندنی جگه‌ره‌ش خووه و له هه‌ر كاتێكدا بێت مرۆڤ ده‌كرێت بۆی بگه‌ڕێته‌وه.
مارك واڵكه‌ر ده‌ڵێت زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌كانی كه له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا به‌شدارییان كردووه به ڕاستی ده‌یانه‌وێت واز له جگه‌ره كێشان بهێنن، به‌ڵام ناتوانن واز له نیكۆتین بهێنن كه له‌شیان پێویستێتی. سووریشه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گوێ پێنه‌دان یاخود ڕازی نه‌بوونیان به وازهێنان وای لێنه‌كردوون كه له جگه‌ره كێشان به‌رده‌وام بن، به‌ڵكو ڕاده‌ی خواست و توندی ڕاهاتنه‌كه‌یان له‌سه‌ر جگه‌ره كێشان. " هه‌روه‌ها نه‌خۆشی وه‌هام هه‌یه كه بڕیاری ده‌ست پێكردنه‌وه به جگه‌ره كێشان ده‌ده‌ن سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه ده‌زانن ئه‌گه‌ر هاتوو له‌و خووه ڕانه‌وه‌ستن، گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن. به‌وه‌ش مردنیان له وازهێنان له جگه‌ره‌كێشان پێ باشتره. بزانه ئه‌م خووه چه‌ند به‌هێزه."
مارك واڵكه‌ر ده‌ڵێت خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستی‌یه‌كان نابێت وابزانن كه‌وا نه‌خۆشه‌كانیان ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زانن تووشی شێرپه‌نجه‌ی سی بوون، واز له جگه‌ره كێشان ده‌هێنن. پزیشكه‌كان پێویستیان به به‌كارهێنانی هه‌موو جۆره ئامڕازێكه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی ڕاگرتنی جگه‌ره‌كێشان بده‌ن. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت پێویسته دڵنیابوونه‌وه له‌وه‌ی كه خه‌ڵكی ده‌ست به جگه‌ره كێشان ناكه‌ن، ئه‌ركێكی سه‌ره‌كی ته‌ندروستی گشتی بێت.