دوابه‌دوای ڕاگه‌یاندنی داخوازی ئه‌نجامدانی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی نوێی فه‌له‌سـتینی له لایه‌ن مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینیه‌وه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه شه‌ڕ و پـێـكدادان له نێوان لایه‌نه ڕكابه‌ره‌كانی فه‌له‌سـتین هه‌ڵـگیرسـا.
چه‌ند چه‌كدارێـك كه گومانی ئه‌وه‌یان لـێده‌كرێت سه‌ر به گروپـی حه‌ماسی ده‌سه‌ڵاتداربن گولـله خومپاره‌یان گرتۆته نوسـینگه‌ی سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی. كچـێـكی ته‌مه‌ن 19 سـاڵیش به گولـله‌ی وێـڵی شه‌ڕی لایه‌نه ڕكابه‌ره‌كان كوژراوه.
له باكوری كه‌رتی غه‌ززه‌ش چه‌ند چه‌كدارێـك كه گومانی ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت سه‌ر به‌حه‌ماس بن ته‌قه‌یان له خۆپـیشـانده‌رانی سه‌ر به فه‌تح كردووه، وه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 1 كه‌س بریندار بووه.
پـێشـتریش هه‌ر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه چه‌كدارانی سه‌ر به فه‌تح 2 وه‌زاره‌تی حكومه‌تیان كۆنتڕۆڵ كردووه كه له لایه‌ن حه‌ماسه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت. هه‌روه‌ها ته‌قه‌ش له كاروانی ئۆتۆمبیله‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌له‌ســتینی سه‌ر به حه‌ماس مه‌حمود زه‌هار كراوه، وه كه‌س زیانی پـێـنه‌گه‌یشـتووه. ئه‌م ڕووداوه‌ش پاش چه‌ند كاتژمێرێـك دێت له‌وه‌ی چه‌ند چه‌كدارێـك كه گومانی ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت سه‌ر به‌حه‌ماس بن ته‌قه‌یان له پاسه‌وانێـكی سه‌رۆكایه‌تی فه‌له‌سـتینی كردووه و كوشـتویانه.
ڕۆژی شه‌ممه به‌ڕێز عه‌باس داوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی پـێش واده‌ی خۆی كرد تاوه‌كو، به گوته‌ی خۆی، كۆتایی به قه‌یرانی نێوان ڕێبه‌ره فه‌له‌سـتینیـیه‌كان بهێنرێت.
حه‌ماسیش ده‌ڵێت ئه‌م داوایه‌ی به‌ڕێز عه‌باس ناده‌سـتوریـیه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ڕاپـرسـیـیه‌ك كه سه‌نته‌ری فه‌له‌سـتینی بۆ توێژینه‌وه و لـێـكۆڵینه‌وه‌ی ڕامیاری ئه‌نجامی داوه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌گه‌ر بێـتو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئێسـتا له فه‌له‌سـتین سـاز بكرێت ئه‌وا باڵای فه‌تحی میانڕه‌وی سه‌رۆك عه‌باس ده‌یباته‌وه.