ڕۆژی هه‌ینی له ئنسـتـتیوتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له واشــنتۆنی پایته‌خت سـیمینارێـك سه‌باره‌ت به پـێشـنیار و ڕاسـپارده‌كانی گروپـی لـێـكۆڵینه‌وه و پـیاداچوونه‌وه به ڕێبازی
ئه‌مریكا له عێراقدا سـازدرا كه به ڕاپـۆرتی به‌یكه‌ر - هامڵتن ناسراوه.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی سـیمیناره‌كه بریتی بوو:
یه‌كه‌م: باڵیۆز ده‌یڤد ماك (David Mack)، سه‌رۆكی ئنسـتـتیوتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه یه‌كێـك بوو له‌و شـاره‌زایانه‌ی به‌شـداریـیان له ئاماده‌كردنی ڕاپـۆرته‌كه‌دا كردووه.
دووه‌م: پـۆڵ هیوز (Paul Hughes)، له ئنسـتـتیوتی ئه‌مریكی بۆ ئاشتی، كه له بواری له‌شـكری و ئاسایشی به‌شـداری له ئاماده‌كردنی ڕاپـۆرته‌كه‌دا كردووه.
سـێهه‌م: جێمس پلاك (James Placke)، له ده‌زگای كامبرج بۆ لـێـكۆڵینه‌وه‌ی بواری وزه، كه له ڕووی ئابوری و بنیادنانه‌وه به‌شـداری ڕاپـۆرته‌كه‌ی كردووه.
سه‌رۆكی به‌شی كوردی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا هومه‌ر شـێخموس ئاماده‌ی سـیمیناره‌كه بووه، وه هاوكارمان شـوان سه‌عید له‌و باره‌یه‌وه گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ سـازداوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه.