گروپی چه‌كدارانی فه‌له‌سـتینی دژ به یه‌ك له كه‌رتی غه‌ززه و هه‌روه‌ها شـاری ڕامه‌ڵـڵای كه‌ناری ڕۆژئاوا به یه‌كیاندا داوه، ئه‌مه‌ش به ڕۆژێـك دوای ئه‌و هێرشه دێت كه كرایه
سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیری فه‌له‌سـتینی ئیسماعیل هه‌نیـیه و چه‌ند چه‌كدارێـكی.
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژی هه‌ینی لـێـپـرسـراوان گوتیان له ئاكامی شه‌ڕ و پـێـكدادانه‌كانی نێوان گروپی حه‌ماسی ده‌سه‌ڵاتدار و ئه‌ندامانی ڕێـكخراوی فه‌تحی سه‌ر به مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی زیاتر له 32 كه‌س بریندار بوون.
ئه‌م شه‌ڕ و پـێـكدادانانه دوا به‌دوای ئه‌و تومه‌تباركردنانه‌ی گروپی حه‌ماس دێت كه ده‌ڵـێن چه‌كدارانی سه‌ر به ڕێـكخراوی فه‌تح هه‌وڵی كوشـتنی سه‌رۆك وه‌زیر ئیسـماعیل هه‌نیـیه‌یان داوه.
له‌و شـه‌ڕ و پـێـكدادانانه‌ی دوێنێی نێوان هه‌ردوو گروپ له نزیك خاڵی په‌ڕینه‌وه‌ی سـنووری نێوان میسر و غه‌ززه چه‌كدارانی فه‌تح یه‌كێـك له پاسه‌وانانی تایبه‌تی ئیسـماعیل هه‌نیـیه‌یان كوشت.
هاوكات مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی كه ڕێبه‌ری گروپی فه‌تحه مه‌خابنی خۆی له باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه ده‌ربڕی. هه‌روه‌ها نكۆڵی له په‌یوه‌ندی ڕێـكخراوه‌كه‌ی به ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه ده‌كات.
وێڕای كاری توندوتیژی به هه‌زاران له لایه‌نگرانی گروپی حه‌ماس بۆ گێڕانی بۆنه‌ی نۆزده‌هه‌مین سـاڵڕۆژی گروپی ناوبراو له كه‌رتی غه‌ززه ڕۆژی هه‌ینی كۆبوونه‌وه.
له گوته‌یه‌كی توند ئامێزدا ئیسماعیل هه‌نیـیه‌ی سه‌رۆك وه‌زیری فه‌له‌سـتینی گوتی ئه‌ندامانی گروپی حه‌ماس له پـێناو بوونیان به وه‌زیر په‌یوه‌ندیـیان به گروپه‌كه‌وه نه‌كردووه به‌ڵـكو له پـێناو شه‌هیدبوون بوونه‌ته ئه‌ندامی حه‌ماس.