وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كۆنده‌لیزا رایس ئه‌و بیرۆكانه‌ی ڕه‌ت كردۆته‌وه كه پێشنیاری ووتوێژكردن له‌گه‌ڵ سوریا و ئێران سه‌باره‌ت به عێراق ده‌كه‌ن.
خانم رایس به ڕۆژنامه‌ی و‌اشنتۆن پۆستی ڕاگه‌یاندووه كه‌وا له دژی ئه‌و پێشنیاره‌ی گروپی توێژینه‌وه‌ی عێراقه بۆ به‌شداری كردنی ئه‌و دوو ووڵاته له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا. هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی‌دا به‌وه‌ی ڕێگا به سوریا نادات ده‌ست بخاته ناو كاروباری لوبنانه‌وه یاخود ڕێگه به ئێران بدرێت چه‌كی ناوه‌كی دروست بكات له‌سه‌ر نرخی ئه‌وه‌ی ئاشتی له عێراق‌دا به‌رپا بكرێت.
خانم رایس گوتی ئه‌گه‌ر هه‌ردوو ووڵات به‌رژه‌وه‌ندییان له سه‌قامگیركردنی ڕه‌وشی عێراق‌دا هه‌یه ئه‌وا هه‌رچۆنێك بێت هه‌ر ده‌یكه‌ن.
جێی باسه، سه‌رۆك بوش به نیازه له سه‌ره‌تای مانگی یه‌كی داهاتوودا، ستراتیژی نوێی ووڵاته‌كه‌ی له عێراق‌دا ڕابگه‌یه‌نێت.
له لایه‌كی دیكه، سه‌رۆكی سوری به‌شار ئه‌لئه‌سه‌دیش ده‌ڵێت خوازیارن ووتوێژ له‌گه‌ڵ ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا بكه‌ن. ئه‌لئه‌سه‌د به ڕۆژنامه‌ی " لی ریپه‌پلیكا" ی ئیتالی ڕاگه‌یاند كه‌وا پێویسته و‌اشنتۆن سه‌باره‌ت به سه‌قامگیركردنی ڕه‌وسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ووتوێژ له‌گه‌ڵ ووڵاته‌كه‌یی و ئێران‌دا بكه‌ن.