سه‌رۆك جۆرج ده‌بلیو بوش ده‌ڵێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پابه‌نده به "به‌گژداچوونه‌وه‌ی په‌تای ئه‌یدز به وه‌رگرتنی هه‌ڵوێسـتێـكی سـۆزدار و كرداری كاریگه‌رانه‌وه." HIV" ئه‌یدز كێـشـه‌یه‌كی ته‌ندروسـتی جیهانییه."
"له ده‌سـتپـێـكردنی ئه‌م چه‌رخه‌دا، ئه‌یدز بووه هۆی ئه‌وه‌ی زیانێـكی زۆر به گونده‌كانی ناو ئه‌فریكا بگه‌یه‌نێت هه‌تاوه‌كو ناوجه‌رگه‌ی شـاره گه‌وره‌كانی ئه‌مریكا." مه‌ترسـییه‌كه‌ش دوجا بوه‌وه به هۆی ئه‌و خۆشـییه‌ی كه تاكه كه‌سـان وه‌ریده‌گرن و كه‌می په‌رۆشی خه‌ڵكیش له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كه."
به‌پـێـی ڕێـكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، زیاتر له سـی ملیۆن كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهاندا به ڤایرۆسی HIV وه ده‌ژین وه یاخود به ته‌واوه‌تی توشی نه‌خۆشی ئه‌یدز بوون. له ماوه‌ی سـاڵی ڕابردوودا، نزیكه‌ی سێ ملیۆن كه‌س به‌م نه‌خۆشـییه گیانیان له‌ده‌سـتدا و زیاتر له چوار ملیۆن كه‌سـی نوێـش دووچاری نه‌خۆشـییه‌كه بوون.
به‌ڕێـز بوش گوتویه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا "له به‌گژداچوونه‌وه‌ی نه‌خۆشـی HIV ئه‌یدزدا ڕێـبه‌رایه‌تی جیهان ده‌كات." له سـاڵی 2003 دا ئه‌وه‌بوو وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌سـتی به پلانێـكی ته‌نگه‌تاوی بۆ فریاگوزاری ئه‌یدز كرد. ئه‌و پلانه پـێـنج سـاڵیـیه خه‌رجیاته‌كه‌ی به پانزه ملیار دۆلار خه‌مڵێـنرا، گه‌وره‌ترین ده‌سـتپـێـشـكه‌ری ته‌ندروسـتی گشـتیش بوو كه له مێـژوودا دابنرێـت بۆ ڕوبه‌ڕوبوو‌نه‌وه‌ی تاكه نه‌خۆشـیـیه‌ك. ئه‌مریكاش به هاوكاری له‌گه‌ڵ وڵاتانی تردا، پـشـتگیری له دابینكردنی چاره‌سه‌ری ده‌رمان بۆ زیاتر له هه‌شـت سـه‌د و بیسـت هه‌زار كه‌س كرد كه له وڵاته‌كانی ناو ئه‌فریكا و ئاسـیا وكه‌ریـبیان نه‌خۆشـی ئه‌یدزیان هه‌یه.
زیاتر له هه‌ژده ملیۆن كه‌سـیش له سه‌رانسه‌ری جیهاندا سـودیان له خزمه‌تگوزاریـیه‌كانی ئه‌مریكا له بواری ڕاوێژكردن و تاقیكردنه‌وه‌كاندا وه‌رگرتووه. هه‌روه‌ها زیاتر له چوار ملیۆن و پـێنج سـه‌د هه‌زار كه‌سـیش سـودیان له خزمه‌تگوزاریـیه‌كان وه‌رگرتووه كه بۆ دوو ملیۆن منداڵی هه‌تیوو و ئه‌و منداڵانه‌ی له مه‌ترسـیدان ته‌رخان كراون.
به‌ڕێـز بوش له ڕێـگه‌ی ده‌سـتپـێـشـخه‌ریـیه‌كانی هاوكاره نوێـیـیه‌كانیه‌وه ده‌ڵێت ئه‌مریكا پـشـتگیری "له‌و ڕێـكخراوانه ده‌كات كه له‌سه‌ر بنچـینه‌ی باوه‌ڕ و كۆمه‌ڵـگاوه دامه‌زراون و زۆربه‌ی خزمه‌تـگوزاریـیه ته‌ندروسـتیـیه‌كانیان ئاڕاسـته‌ی وڵاتانی به‌ڕسـكاچوو كردووه." سه‌رۆك بوش له درێژه‌ی قسـه‌كانیدا گوتی ئه‌مریكا و وڵاتانی دیكه نیگه‌رانن وه هانی سـتراتیژیـیه‌كی چڕوپـڕ ده‌ده‌ن بۆ ڕێـگه گرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی HIV ئه‌یدز ئه‌مه‌ش بریـتیـیه له هاندانی لێـپـرسـینه‌وه‌ی خودی و ڕاسـتگۆیی و به‌كارهێنانی ڕێگاكانی خۆپاراستن .
سه‌رۆك بوش له كۆتایـیدا ده‌ڵێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا "له هه‌وڵه هه‌نوكه‌یـیه‌كانی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه و دڵنه‌وایی كردنه‌وه‌ی توشبوان و ڕزگاری كردنی ژیانی خه‌ڵكیدا پـشـتیوانی له دۆسـته‌كانی و هاوكارانی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ده‌كات."
ئه‌م گوتاره بیر و بۆچوونی حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بوو.