كاربه‌ده‌سـتانی پـۆلیسی عێراقی ڕاده‌گه‌یه‌نن كۆمه‌ڵـێـك چه‌كدار به جلوبه‌رگی له‌شـكریـیه‌وه له میانه‌ی پهلامارێـكیان له ناوجه‌رگه‌ی شـاری به‌غدا نزیكه‌ی 30 كه‌سیان
ڕفاندووه.
پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵـێت ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه كۆمه‌ڵـێـك چه‌كدار به چه‌ند ئۆتۆمبیلێـكه‌وه هێرشـیان كردۆته سه‌ر ناوچه‌یه‌كی بازرگانی له شـاری به‌غدا، وه له‌وێ چه‌كه‌كانیان ئاڕاسته‌ی خه‌ڵكه‌كه كردووه و ژماره‌یه‌كیان ده‌سـتگیركردووه و ڕفاندویانن.
هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵـێن ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هێرشـیان كردۆته سه‌ر كاروانی ئۆتۆمبیله‌كانی جێـگری سه‌رۆكی عێراقی عادل عه‌بدول مه‌هدی، به‌ڵام به بێ زیان ڕزگاری بوو.
له لایه‌كی دیكه‌وه فه‌رمانده‌ی نوێی كرده له‌شـكریـیه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق، جێـگری ژه‌نه‌ڕاڵ ڕایمۆند ئۆدێرنۆ ده‌ڵێت هه‌وڵه‌كان له پـێـناو ڕاگرتنی توندوتیژی و كوشـتاركاری له عێراقدا ده‌بێت هه‌وڵی دیبلۆماتی و ئابوری و پـرۆگرامی له‌شـكری له‌خۆبگرێت.
له پـێشـهاته‌یه‌كی دیكه‌دا ئه‌و چه‌ند سـێناتۆره ئهمریكیـیهی كه به سه‌ردانێـك له به‌غدان داوا ده‌كه‌ن 15 بۆ 30 هه‌زار سه‌ربازی دیكه‌ی ئه‌مریكی ڕه‌وانه‌ی عێراق بكرێت تاوه‌كو یارمه‌تی بده‌ن له سـه‌قامگیركردنی وڵاته‌كه. سـێناتۆر جۆن مه‌كـكه‌ین و پـێنج سـێناتۆری دیكه بۆ وتووێـژكردن له‌گه‌ڵ لـێـپـرسـراوانی ئه‌مریكی و عێراقی سه‌ردانی به‌غدای پایته‌ختیان كردووه.
سـێناتۆر مه‌كـكه‌ین، كه كۆماریـیهكی ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنایه، گوتی پـێویست به سه‌ربازی زیاتری ئه‌مریكی له عێراقدا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێـگه به پـرۆسه‌ی سـیاسی له عێراق بدرێت تا به‌ره‌و پـێشـچوون به‌خۆوه بـبینێت.