سه‌رۆك بوش داوای له سوریا كرد كه ده‌ستبه‌جێ زیندانه سـیاسـیـیه‌كان ئازاد بكات و واز له هه‌وڵی لاوازكردنی سه‌روه‌ری لوبنان بهێنێت.
ڕۆژی چوارشه‌ممه له ڕاگه‌یاندنێـكدا به‌ڕێز بوش بێزاری خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕاپـۆرتانه ده‌ربڕی كه ده‌ڵـێن ژماره‌یه‌ك زیندانی سـیاسی نه‌خۆش له سوریا ڕه‌تیان كردۆته‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن، وه ژماره‌یه‌كی دیكه‌شیان له‌گه‌ڵ تاوانبارانی گه‌وره زیندانی كراون.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بوش سوریاشی تاوانبار كرد به نكۆڵی كردنی مافی گه‌لی لوبنانی له به‌شـداری كردن له پـرۆسه‌ی دیموكراتی، دوور له ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌ره‌كی.
سوریا پـشـتیوانی حزبوڵای لوبنانی ده‌كات، ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت حكومه‌تی لوبنانی كه ڕۆژئاوا پـشتیوانی لێده‌كات ده‌ست له كار بكێشـێته‌وه.
هاوكات سـێناتۆرێـكی ئه‌مریكی ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی سوری به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د له دیمه‌شق كۆبوه‌وه. بێـڵ نێـڵسن، كه نوێنه‌ری ویلایه‌تی فلۆریدایه و سه‌ر به پارتی دیموكراته به ڕۆژنامه‌وانانی گوت ئه‌و وا ده‌بینێت ڕێـگایه‌كی وتووێـژكردن له نێوان وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و سوریادا كراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها گوتیشی سه‌رۆكی سوری ئاماده‌یی خۆی پـیشـانداوه بۆ هاوكاریـكردن له سه‌قامگیركردنی عێراق.
گوته‌بێژی كۆشـكی سـپـی تۆنی سنۆ گوتی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه شـایسته‌ی ئه‌وه نه‌بوو ئه‌نجام بدرێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌وڵی دابوو نێـڵسن ئه‌م گه‌شـته‌ی بۆ سوریا نه‌كات.