وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له بروكسڵ كۆبونه‌وه و ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر ڕاگرتنی كاتی ووتوێژه‌كانی تایبه‌ت به ئه‌ندامێتی توركیا له یه‌كێتی‌یه‌كه‌یاندا. ئه‌م هه‌نگاوه‌ش به مه‌به‌ستی سزادانی توركیا بوو به‌هۆی شكستهێنانی له هێوركردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی بازرگانی له‌گه‌ڵ قوبرس‌دا.
ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره‌كان به ڕۆژنامه‌وانانیان گوتووه كه‌وا له‌سه‌ر پێشنیارێكی كۆمسیۆنی ئه‌وروپی ڕێكه‌وتوون بۆ ڕاگرتنی ووتوێژه‌كان سه‌باره‌ت به 8 له 35 ی به‌نده‌كانی ڕێبازی ڕێكخراوه‌كه‌یان كه تایبه‌تن به به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م ووتوێژانه. هه‌روه‌ها گوتیان حكومه‌تی قوبرسی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یۆنانیه‌كان كه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی پێناسین كراوه، ڕێگه‌یان له ڕێكه‌وتنه‌كانی دوایین گرتووه بۆ ئه‌نجامدانی بازرگانی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای قوبروسی‌یه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی توركه‌كان.
توركیاش سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نابێت په‌یوه‌ندی له نێوان ئه‌ندامێتی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ده‌رچوونی بڕیارێك سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی قوبرس هه‌بێت. ئه‌نكه‌ره‌ش به‌ڵێنی داوه به كردنه‌وه‌ی به‌نده‌ره‌كانی بۆ قوبرس ئه‌گه‌ر هاتوو كاربه‌ده‌ستانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كۆتایی به فه‌رامۆشكردنه‌كه‌یان بۆ قوبرسی ژێر ده‌سه‌ڵاتی توركه‌كان بهێنن.