كارمه‌ندانی ده‌زگای فریاگوزاری توركیا له شاری دیاربه‌كری باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا به شوێن دۆزینه‌وه‌ی ڕزگاربوواندا ده‌گه‌ڕێن پاش ئه‌وه‌ی كه‌وتنه ژێر پاشماوه‌ی بینایه‌كی پێنج نهۆمی كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆیله‌رێكه‌وه ته‌قیه‌وه و ڕووخا.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن به لایه‌نی كه‌مه‌وه 5 كه‌س كوژراون و 5 منداڵ له نێویاندا بووه. هه‌روه‌ها باوه‌ڕده‌كرێت ژماره‌یه‌كی دیكه كه‌وتبنه ژێر پاشماوه‌ی ڕووخاوی ئه‌و بینایه و گیرییان خواردبێت.
باره‌گای فه‌رمانداری شاری دیاربه‌كر گوتویه‌تی ته‌قینه‌وه‌كه له ناو بۆیله‌رێكی گه‌رمی ژێرزه‌مینی ئه‌و بینایه‌دا ڕوویداوه و له پاشدا بۆته هۆی ڕووخانی بیناكه.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ناتۆڵیا ده‌ڵێت پۆلیس پیاوێكیان ده‌ستگیركردووه كه ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سیسته‌می گه‌رمی ئه‌و بینایه‌ی چاكردووه و ده‌یانه‌وێت لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بده‌ن.
جێی باسه، ئه‌و بینایه له لایه‌ن خێزانه له‌شكرییه‌كانه‌وه به‌كارهێنراوه.