ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیا لێـكۆڵینه‌وه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ هاوڕێـیه‌كی ئه‌لێـكسانده‌ر لیتڤینینكۆ سـیخوڕی پـێـشـوی ڕوسـیا ده‌كات پاش ئه‌وه‌ی ماده‌ی تیشـكده‌ری پـۆڵۆنیۆمی
210 له خانوبه‌ره‌كانیاندا له ئه‌ڵمانیا دۆزراوه‌ته‌وه، دادپارێـزانی گشـتی ده‌ڵێن لێـكۆڵینه‌وه‌ی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن ئایا دمیتری كۆفتۆن كارداری ڕوسی به شـێوه‌یه‌كی نایاسایی ئه‌و ماده تیشكده‌رانه‌ی هه‌بووه یان نا.
ڕۆژی شـه‌ممه لێـكۆڵه‌ره‌وه ئه‌ڵمانیـیه‌كان گوتویانه نیشـانه‌ی ئه‌و تیشـكانه‌یان له چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌كدا دۆزیوه‌ته‌وه كه په‌یوه‌ندیـیان به كارداری ڕوســیایی دمیتری كۆفتونه‌وه هه‌یه. كۆفتـۆن ڕۆژی 1 ی یانزه له‌گه‌ڵ لیتڤینینكۆدا كۆبۆته‌وه، له‌و ڕۆژه‌وه لیتڤینینكۆ نه‌خۆش كه‌وتووه و ڕۆژی 23 ی یانزه‌ش مرد.
كۆفتـۆن كه یه‌كێـكه له‌و سـێ كه‌سه ڕوسـیایـیه‌ی له له‌نده‌ن و له هه‌مان ڕۆژدا له‌گه‌ڵ لیتڤینینكۆدا كۆبووبۆوه وه‌ك سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ده‌ڵێت ئێسـتا له نه‌خۆشـخانه‌یه‌كی مۆسـكۆدایه بۆ تاقیـكردنه‌وه‌ی تیشـكی له‌سه‌ری.
له ڕاگه‌یاندنێـكدا له‌سه‌ر جێـگای مردنه‌كه‌یه‌وه لیتڤینینكۆ لۆمه‌ی ڤلادمیر پوتینی سه‌رۆكی ڕوسـیای كرد بۆ ئه‌و ژه‌هراویكردنه. هه‌رچی مۆسـكۆشه چه‌ندان جار نكۆڵی له‌وه كردووه هیچ په‌یوه‌ندیـیه‌كی به‌و كرده‌ی كوشـتنه‌وه هه‌بووبێت.