ده‌مڕاسـتێـكی نه‌خۆشـخانه‌یه‌ك له شـیلی ده‌ڵێت دیكتاتۆری پـێشـوی شـیلی ئۆگێـسـتۆ پـێـنۆشـێ له ته‌مه‌نی 91 سـاڵیدا مرد.
ژه‌نه‌ڕاڵ پـێـنۆشـێ له ئاكامی شـێواوی ته‌ندروسـتییه‌وه به هۆی سـه‌كته‌یه‌كی دڵه‌وه ئه‌مڕۆ یه‌كشـه‌ممه له نه‌خۆشـخانه‌یه‌كی له‌شـكری له سـانتیاگۆی پایته‌ختی شـیلی مرد.
له هه‌فته‌ی ڕابردوودا پـێـنۆشـێ ئه‌و سـه‌كته‌یه لێـیـیدا. پـزیشـك ده‌ڵێن ڕۆژی دووشه‌ممه باری ته‌ندروسـتی ڕوو له باشـی بوو و ده‌سـتی كردووه به چاره‌سـه‌ركردنی سـروشـتیانه‌ی له‌شـی له ڕێـی وه‌رزشـی تایبه‌تیـیه‌وه، وه ده‌شـڵێن له ناكاو باری ته‌ندروسـتییه‌كه‌ی خراپ بوو، وه به په‌له براوه‌ته به‌شـی فریاگوزاری خێرا له نه‌خۆشـخانه.
ژه‌نه‌ڕاڵ پـێـنۆشـێ له میانه‌ی سه‌روه‌ختی نائارامی سـیاسی و ئابوری وڵاته‌كه‌دا له سـاڵی 1973 دا ده‌سـه‌ڵاتی گرته ده‌سـت و به پـشـتیوانی له ده‌زگای موخابه‌راتی ئه‌مریكاوه واته CIA حكومه‌ته سـۆشـیالیسـته هه‌ڵبژێردراوه‌كه‌ی سه‌رۆك سـه‌لڤادۆر ئالێنده‌ی ڕوخاند.
پـێـنۆشـێ به ئه‌نجامدانی پـێـشـێـلكاری مافه‌كانی مرۆڤ گوناهبار كرا له‌و ماوه‌یه‌ی له ساڵی 1973 تا سـاڵی 1990 فه‌رمانڕه‌وا بووه چونكه زیاتر له 3000 كه‌سـی به‌هۆی باری سـیاسـیه‌وه كوشـتوه یان ڕفێندراون.