سه‌دان هه‌زار خۆپـیشـانده‌ری لوبنانی به ڕێبه‌رایه‌تی حزبوڵـڵا له به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان كۆبوونه‌ته‌وه بۆ داواكردنی ده‌ست له‌كار كێشـانه‌وه‌ی حكومه‌تی لوبنان كه
ڕۆژئاوا پـشـتیوانی ده‌كات.
لایه‌نگرانی ئۆپۆزیسـیۆن ده‌سـتیان كردووه به هه‌ڵمه‌ته‌كانیان له ناوجه‌رگه‌ی به‌یروتدا له ڕۆژی 1 ی دوانزه‌وه ئیفلیجیـیه‌كیان له ناو به‌یروتدا هێناوه‌ته كایه. خۆپـیشـانده‌ران په‌یمانیان داوه نه‌جوڵێن تا ئه‌و ده‌مه‌ی فوئاد سه‌نیوره‌ی سه‌رۆك وه‌زیری لوبنان مل بۆ داواكانیان ده‌دات سه‌باره‌ت به حكومه‌تی یه‌كگرتووی نیشـتیمانی.
هاوكاتیش ده‌یان هه‌زار كه‌س له شـاری طڕابلوس له باكوری لوبنان كۆبوونه‌وه به مه‌به‌ستی پـشـتـیوانیكردن له حكومه‌ت.
به‌ڕێز سه‌نیوره ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌ر له‌نوێ گوتویه‌تێوه پـێویسـته دانوسـتاندن هه‌بێت و سووریشه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ست له كار ناكێشـێـته‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیر و فه‌رمان ڕه‌وایه‌تی زۆرینه سونه داواكانی ئۆپـۆزیسـیۆنیان ڕه‌تـكردۆته‌وه و حزبوڵـڵای شـیعه ئاینزایان به هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانی پـیلانێـكی كوده‌تا گوناهبار كردووه له ئاكامی ئه‌و شـه‌ڕه 34 ڕۆژیـیه‌ی حزبوڵـڵای لوبنان له سه‌ره‌تای ئه‌م سـاڵدا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا كردی.
هه‌ر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه پاپا بێنێدێـكت داوای له ڕێبه‌رانی سـیاسی لوبنان كردووه یه‌كگرتوو بن له پـێناو به‌رژه‌وه‌ندی لوبناندا و هه‌روه‌هاش داوای له كۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی كردووه تا ڕۆڵـی یارمه‌تیـده‌ر بـبینێت له چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی لوبناندا.