ئاژانسی واڵای ئاسـمانی ئه‌مریكایی بۆ یه‌كه‌م جاره له دوای سـاڵی 2002 ه‌وه كه‌شـتی ئاسـمانی دیسـكه‌ڤه‌ری به شه‌و ڕه‌وانه‌ی ئاسـمان بكات.
كه‌شـتیـیه‌كه شه‌وی شه‌ممه پاش ئه‌وه‌ی باری كه‌ش و هه‌وا باش بوو به‌رو ئاسـمان هه‌ڵدرا.
بڕیار بوو كه‌شتی ئاسـمانی دیسـكه‌ڤه‌ری شه‌وی چوارشه‌ممه ڕابردوو هه‌ڵبدرێت به‌ڵام به‌هۆی هه‌بوونی ههورێـكی نزم له ئاسـمانی بنكه‌ی كهنهدیـدا هه‌ڵدانه‌كه‌ی بۆ واڵای ئاسـمانی دواخرا. له‌و باره‌یه‌وه كاربه‌ده‌سـتانی ناسـا هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێـنه‌وه وه‌ك ده‌ڵێن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان له پـێناو ئه‌وه‌ی بتوانن وێنه‌ی كاتی به‌رزبوونه‌وه‌كه‌ی بـبینن پـێویسـتیان به كه‌ش و هه‌وایه‌كی له باره و ڕوون بووه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسـی له‌سه‌ر ئاسمانگه‌رانی ناویدا كه‌م بكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر دووچاری نیشـتنه‌وه‌ی ته‌نگه‌تاوی هاتن.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه بڕیاره ئه‌م گه‌شته‌ی دیسـكه‌ڤه‌ری 12 ڕۆژ بخایه‌نێت كه بۆ گه‌یاندنی به‌شـێـكی گه‌وره‌ی نوێـیه بۆ وێسـتگه‌ی ئاسـمانی نێونه‌ته‌وه‌یی و گۆڕینی تۆڕی وایه‌ری ئه‌لیكتریكی وێسـتگه‌كه و هه‌روه‌ها بۆ گۆڕینی ئاسـمانگهرانی وێسـتگهكهیه.
له دوای كاره‌سـاتی كه‌شتی كۆڵۆمبیا كه له سـاڵی 2003 دا له ئاسـمان گڕی تێبه‌ر بوو و هه‌پروون به هه‌پروون بوو بڕیار درا هه‌موو هه‌ڵدانه‌كانی كه‌شتی دیسـكه‌ڤه‌ری به ڕۆژ ئه‌نجام بدرێت تاوه‌كو تاقمی كۆنتڕۆڵی سه‌ر زه‌وی بتوانن باشتر چاودێری بكه‌ن، وه هه‌ر بۆیه سێ هه‌ڵدانه‌كه‌ی پـێشـووتری به ڕۆژ ئه‌نجامدرا.