په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری موسـڵ ئه‌میر گۆران له په‌یوه‌ندیـیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان جانی دیلان ده‌ڵـێت كوڕی زڕ برای سه‌دام حسـێن كه ناوی ئه‌یمه‌ن ئـیبراهیم ئهلسهبعاویـیه، دوا نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه له زیندانی بادوش له باكوری ڕۆژئاوای شـاری موسـڵ به یارمه‌تی ئه‌فسه‌رێـكی پاسه‌وانی به‌ندیخانه‌كه ڕایكردووه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ئه‌یمه‌ن ئهلسـهبعاوی به تاوانی یارمه‌تیدانی یاخیبووان و به‌رپـرسـیارێتی له زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه له لایه‌ن دادگایه‌كی عێراقی حوكمی زیندانی هه‌تاهه‌تایی درا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی پهیوهندیـیهكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 2 خولهك و نیوه.