ئێران ده‌ڵێت ئاماده‌یه به پێی چه‌ند مه‌رجێکی دیاریکراو یارمه‌تی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بدات بۆ کشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کانی له عێراق.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران مه‌نوچه‌هر موته‌کی ڕۆژی شه‌ممه له مه‌نامه‌ی ووڵاتی دۆحه ئه‌م تێبینیانه‌یدا کاتێک له‌وێ ئاماده‌ی کۆنفرانسێکی ئینستیتیوتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ کاروباری توێژینه‌وه ستراتیژییه‌کان بوو.
موته‌کی گوتی تاران ئاماده ده‌بێت یارمه‌تی هه‌ر کشانه‌وه‌یه‌کی سه‌ربازی بدات ئه‌گه‌ر هاتوو واشنتۆن بڕیاری له‌سه‌ر بدات و ڕه‌فتاره‌کانی خۆی بگوڕێنێت. به‌ڵام ئاماژه‌ی نه‌دا به‌و جۆری یارمه‌تی‌یه‌ی ئێران ده‌یدات.
جێی باسه، کردنه‌وه‌ی دیالۆگ له‌گه‌ڵ ئێران و سوریا یه‌کێک بوو له‌و پێشنیارانه‌ی که گروپی توێژینه‌وه‌ی عێراق که به ده‌سته‌ی به‌یکه‌ر - هامڵتۆن ناسراوه، سه‌باره‌ت به ڕێبازی ئه‌مه‌ریکا له عێراق پێشکه‌شیان کردبوو.
سه‌رۆک بوش ڕۆژی پێنج شه‌ممه گوتی ده‌بێت ئێران و سوریا له یارمه‌تیدانی توندڕه‌وان بوه‌ستن و پابه‌ند بن به یارمه‌تیدانی حکومه‌تی عێراقی پێش ئه‌وه‌ی هیچ ووتوێژێک ئه‌نجام بدرێت.