Accessibility links

به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتـۆن:  ڕاپـۆرته‌كه‌ی به‌یكه‌ر- هامڵتن چی لێ ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت


ڕۆژی 6 ی مانگی دوانزه‌ كۆمسـیۆنی به‌یكه‌ر- هامڵتن ڕاپـۆرته‌كه‌ی خۆیان خسـته‌ به‌رده‌م سه‌رۆك بوش پاش ئه‌و چاوپـیاداخشـانه‌وه‌ی به‌ سـتراتیژیـیه‌تی ئه‌مریكادا كردبوویان. له‌ ڕاپـۆرتێـكی 160 لاپه‌ڕه‌یـیدا 79 پـێشـنیاز كراوه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مریكا تا له‌سه‌ر ئه‌و بنچینانه‌ سـتراتیـژیـیه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر به‌ عێراق دابڕێژێته‌وه‌.

كشـانه‌وه‌ی زۆربه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق تا سـاڵی 2008 ، فـشـارخستنه‌ سه‌ر حكومه‌تی عێراق بۆ وه‌رگرتنی به‌رپـرسـێـتی، پـێـكه‌وه‌ به‌سـتنی كێشه‌ی نێوان ئیسرائیلی و فه‌له‌سـتینیـیه‌كان له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی عێراقدا و سـازدانی كۆنفرانسـێـكی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌. ئه‌مانه‌ ته‌وه‌ره‌ سه‌ره‌كیـیه‌كانی ئه‌و ڕاپـۆرته‌ی به‌یكه‌ر - هامڵتن بوون.

به‌شـداریـپـێـكردنی ئێران و هه‌م سوریا تا ڕۆڵێـكی زیاتر بـبینن له‌ هێوركردنه‌وه‌ی توندوتیژییه‌ ئاینزایـیه‌كانی عێراقدا كه‌ هه‌ندێ له‌ میدیای ئه‌مریكی ئێسـتا به‌ شه‌ڕی ناوخۆی عێراقی ناوزه‌ندی ده‌كه‌ن.

ئه‌م ڕاپـۆرته‌ كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری به‌دوادا هات و جێـی خۆشـێـتی بـپـرسـین، ئایا پـێـكهاته‌ جیاوازه‌كانی عێراق وه‌ك یه‌ك ڕاوێژیان له‌گه‌ڵدا كراوه‌ تا هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شـداریـیه‌كی چالاكانه‌یان هه‌بێت له‌ ئاینده‌ی وڵاته‌كه‌دا.

كورده‌كان پـێـیان وایه‌ له‌ ده‌می سـازدانی ئه‌م ڕاپـۆرته‌دا له‌ په‌راوێز نراون، ته‌نانه‌ت هه‌ندێـك زیاتر ده‌ڕۆن و له‌ میدیای كوردیـدا ئاماژه‌ ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كورده‌كان هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا له‌ عێراق وا ده‌ڕوانه‌ ئه‌م ڕاپـۆرته‌‌ سه‌لماندنێـكه‌ له‌ هاوكێشه‌ی ئه‌مریكایـیه‌كاندا كه‌ كورد له‌ عێراق به‌هێند وه‌رنه‌گیراوه‌، وه‌ هه‌روه‌ها به‌هێند وه‌رنه‌گیراوترین لایه‌نیـشه‌.

ئه‌م ڕاپـۆرته‌ی به‌یكه‌ر- هامڵتن بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی عێراق ئاماده‌ كراوه‌ یان چی؟

له‌ ڕاسـپارده‌كانیدا ڕێنمایی تیادایه‌ له‌گه‌ڵ ده‌سـتوری عێراقدا ناگونجێن كه‌ نزیكه‌ی دوانزه‌ ملیۆن كه‌س ده‌نگیان به‌و ده‌سـتوره‌ داوه‌. به‌ڕێوه‌به‌رایـیه‌تیـیه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش تا چه‌ندێـك ئه‌م پـێشـنیازانه‌ جێبه‌جێ ده‌كات.

هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی تایبه‌ت كردبوو به‌ باسـكردنی ئه‌م بابه‌ته‌، وه‌ ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانی به‌رنامه‌كه‌ بوون:
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم، سه‌رۆكی ئنـسـتـتیوتی كوردی له‌ واشـنتۆن.
دكتۆر مه‌حمود عوسـمان، سـیاسه‌تمه‌داری كورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه‌ 45 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG