له‌شكری ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت ڕۆژی چوارشه‌ممه ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی لاڕێ بۆته هۆی كوشتنی 15 كه‌س و برینداربوونی 25 كه‌سی دیكه له ناوه‌ندی به‌غدا.
له زوویه‌كی هه‌مان ڕۆژیشدا، كاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی عیراقی ده‌ڵێن زنجیره‌یه‌ك گولله هاوه‌ن بۆ بازاڕێكی ناوه‌ندی به‌غدا له نزیك وه‌زاره‌تی به‌رگری پێشووی عێراقی له ناوچه‌ی مه‌دائین هه‌ڵدراوه و قوربانی و بریندار ییهكی زۆری لێ كه‌وتۆته‌وه.
پاش ماوه‌یه‌كی كورتیش له ڕوودانی ئه‌م هێرشه، كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵین هێرشبه‌رێكی خۆكوژ له ناو پاسێكی بچوك له گه‌ڕه‌كی ساری سه‌در له به‌غدا خۆی ته‌قاندۆته‌وه و له ئه‌نجامدا به لایه‌نی كه‌مه‌وه 3 كه‌س كوژراون و 12 كه‌سی دیكه بریندار بوون.
له شارۆچكه‌ی ئه‌سكه‌نده‌رییه‌ی باشوری به‌غداش، پۆلیس ده‌ڵیت به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له ناو فرۆشگایه‌كدا یه‌كێك كوژراوه و سێ كه‌س دیكه برینداربوون.
هه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ش، له‌شكری ئه‌مه‌ریكی ڕایگه‌یاند كه‌وا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان تیرۆریستێكی گومانلێكراوییان كوشتووه و یه‌كێكی دیكه‌یان ده‌ستگیركردووه له كاتێكدا كه هێرشیان كردۆته سه‌ر ناوچه‌یه‌كی نزیك خانه‌قین له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی پایته‌خت.