كۆمیته‌ی كاروباری له‌شـكری له ئه‌نجومه‌نی سـێناتی ئه‌مریكی به‌كۆی ده‌نگ ده‌سـتنیشـانكردنی ڕۆبه‌رت گه‌یتسیان بۆ پـۆسـتی وه‌زیری به‌رگری په‌سه‌ند كرد.
ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌كه ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م گشت ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سـێنات كرا تا بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن.
ڕۆبه‌رت گه‌یتس ڕۆژی سـێـشـه‌ممه له كاتی ئاماده‌بوونی له به‌رده‌م ئه‌و كۆمیته‌یه‌دا گوتی ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه ئاله‌م كاته‌دا وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق نه‌براوه‌یه و نه‌دۆڕاوه.
به‌ڕێز گه‌یتس گوتیشی ئه‌و كراوه‌یه بۆ بیرۆكه نوێـیه‌كانی تایبه‌ت به عێراق، به‌ڵام جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه بڕیاری كۆتایی لای سه‌رۆك بوشه.
هه‌روه‌ها هۆشـداریشی دا به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی ئه‌م یه‌ك دوو سـاڵه‌ی داهاتوودا سه‌قامگیری له عێراقدا ڕوونه‌دات ڕه‌نـگه دۆخه‌كه بـبێـته مایه‌ی شـه‌ڕێـكی هه‌رێمی.
سه‌باره‌ت به ئێرانیش گوتی ئه‌و پـێی وایه ئه‌و وڵاته هه‌وڵی به ده‌ستهێنانی چه‌كی ناوه‌كی ده‌دات، به‌ڵام گوتی هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی له‌شـكری له دژی ئێران ده‌بێت دوا ڕێـگابێت كه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته بگیرێته به‌ر.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ڕۆبه‌رت گه‌یتس پـێش ده‌سـتنیشـانكردنی بۆ ئه‌م پـۆسته ئه‌ندامی گروپی بێـكه‌ر- هامڵتن بووه كه چاو به‌و سـتراتیژیـیه نوێـیانه‌ی تایبه‌ت به عێراق ده‌خشـێنێته‌وه.
به‌ڕێز گه‌یتس ته‌مه‌نی 63 سـاڵه و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ لهCIA وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ر كاری كردووه كه له سه‌رده‌می سه‌رۆكی پـێشووتری ئه‌مریكا جۆرج ئێچ ده‌بلیو بوش بووه.