وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پاڵ به چین و ڕوسـیا ده‌نێت تا له‌سه‌ر سـزادانی ئێران ڕازیبن.
ڕۆژی سـێشـه‌ممه له پاریس و له میانه‌ی وتووێـژه داخراوه‌كانی نێوان دیبلۆماتانی هه‌ر پـێـنج ئه‌ندامه هه‌میشـه‌یـیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ئه‌ڵمانیا، بریكاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا نیكۆڵاس بێرنس داوای له به‌یجین و مۆسـكۆ كرد به خێرایی كار بكه‌ن له پـێناو گه‌یشتن به ڕێـكـكه‌وتن له‌سه‌ر بڕیارێـك له دژی ئێران.
پـێشـتر هه‌ر ڕۆژی سـێـشـه‌ممه له برۆكسل وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسـیا سێرگه‌ی لاڤرۆڤ گوتی ڕوسـیا پـشـتیوانی له قه‌ده‌غه‌كردنی ناردنی ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیا و كه‌ره‌سـتانه ده‌كات بۆ ئێران كه په‌یوه‌ندیـیان به پـیتاندنی یۆرانیۆمه‌وه هه‌یه. به‌ڵام گوتیشی سه‌پاندنی سـزای قورس به‌سه‌ر ئێران له‌سه‌ر ده‌ستهه‌ڵنه‌گرتنی له كاری پـیتاندنی یۆرانیۆم هه‌ڵوێسـتێـكی نابه‌رپـرسـیارانه‌یه و ئه‌نجامی پـێچه‌وانه‌ی ده‌بێت.
هاوكات عه‌لی لاریجانی دانوسـتانده‌ری باڵای ئێران بۆ وتووێـژه ناوه‌كیـیه‌كان به ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ئێرانی ڕاگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی سـێدا توێژینه‌وه ناوه‌كیـیه‌كانی ته‌واو ده‌كات به سه‌رپه‌رشـتی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ئێران مۆڵه‌تێـكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی بۆ ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم له مانگی هه‌شـتدا پـشـتگوێ خست.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌و باوه‌ڕه‌دان چالاكیـیه ناوه‌كیـیه‌كانی ئێران به مه‌به‌ستی دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كیـیه. هه‌رچی ئێرانیشه نكۆڵی له‌و تۆمه‌ته ده‌كات.