بانكی جیهانی ده‌ڵێت ئه‌فه‌ریقا له‌وانه‌یه پێویستی به 500 ملیۆن دۆلارهه‌بێت تاوه‌كو بتوانێت كیشوه‌ره‌كه‌یاندا ڕووبه‌ڕووی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده ببنه‌وه.
ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ش ڕۆژی چوارشه‌ممه له كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی چوارهه‌می تایبه‌ت به ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده ڕاگه‌یه‌ندرا كه له باماكۆی ووڵاتی ماڵی به‌ڕێوه‌چوو.
ڕاوێژكارێكی پزیشكی ئاژه‌ڵانیش به ناو فه‌وزی كه‌چرید به‌شداری ئه‌و كۆنفرانسه‌ی كرد و گوتی ئه‌فه‌ریقا مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه دووچاری بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده ببێته‌وه به‌هۆی كه‌می ئه‌و زانیارییانه‌ی تایبه‌ت به‌و نه‌خۆشیه له لای خاوه‌نی كێڵگه بچوكه‌كان یاخود خێزانی‌یه‌كان ده‌ست ده‌كه‌وێت.
له‌م كۆنفرانسه‌دا، نوێنه‌رانی زیاتر له 100 ووڵات ه‌شداری ئه‌و كۆنفرانسه‌دا ده‌كه‌ن. بێ له نوێنه‌رانی ووڵاتانیش، شاره‌زایانی ته‌ندروستی و ئه‌ندامانی كێڵگه‌كانی گیانله‌به‌ران و لایه‌نه كۆمه‌ك به‌خشه‌كانیش له نێو به‌شداربوواندا ده‌بن.
بانكی جیهانی ده‌شڵێت له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده تاوه‌كو ئێستا بۆته هۆی له ده‌ستدانی زیاتر له 250 ملیۆن باڵنده و په‌له‌وه‌ڕ.
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش ڕایگه‌یاندووه كه‌وا تاوه‌كو ئێستا زیاتر له 250 حاڵه‌تی پشت ڕاستكراوه‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له نێو مرۆڤ‌دا ڕوویداوه و ئه‌م حاڵه‌تانه‌ش 150 قوربانیان لێ كه‌وتۆته‌وه.