سه‌رۆك بوش له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا جه‌یمس به‌یكه‌ر كۆده‌بێته‌وه تاوه‌كو ووتوێژ له‌سه‌ر ئه‌و ڕاپۆرته بكه‌ن كه له لایه‌ن گروپی توێژینه‌وه‌ی عێراق ئاماده كراوه. پێشبینی ده‌كرێت، ئه‌م ڕاپۆرته پێشنیاری ڕێبازێكی نوێ بۆ شه‌ڕی عێراق بكات.
ووته‌بێژێكی كۆشكی سپی گوتی پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌كه له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا، به‌یكه‌ر وێنه‌یه‌كی ئه‌و ڕاپۆرته به سه‌رۆك بوش نادات.
بڕیاره سه‌رۆك بوش له كاتژمێر 7 ی به‌یانی به كاتی واشنتۆن به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی پێشكه‌ش بكرێت. هه‌روه‌ها باوه‌ڕده‌كرێت، سه‌رۆك بوش پاش وه‌رگرتنی ڕاپۆرته‌كه كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ببه‌ستێت له كاتژمێر 11 ی پێش نیوه‌ڕۆ به كاتی واشنتۆن.
ووته‌بێژی كۆشكی سپی گوتویه‌تی، كۆشكی سپی به ووریاییه‌وه پێداچوونه‌وه به سه‌ر ڕاپۆرته‌كه‌دا ده‌كات پێش ئه‌وه‌ی هیچ تێبینیه‌كی له‌سه‌ر بده‌ن