Accessibility links

له‌شـكری لوبنانی هێزی زیاتر له‌ گه‌ڕه‌كه‌ سـونیـیه‌كانی به‌یروت بڵاو ده‌كاته‌وه‌


ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌شـكری لوبنانی هێزی زیاتری له‌ گه‌ڕه‌كه‌ موسڵمانه‌ سونه‌كانی به‌یروت بڵاوكرده‌وه‌، پاش ڕۆژێـك له‌ كوژرانی خۆپـیشـانده‌رێـكی شیعه‌ ئاینزا له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌كردن لێـی.

ئاڵایه‌كی لوبنانی به‌سه‌ر ته‌رمی ئه‌حمه‌د مه‌حموددا درا و به‌ره‌و ناوه‌ڕاستی شـاری به‌یروت برا، له‌و شـوێنه‌ی خۆپـیشـانده‌رانی سه‌ر به‌ حزبوڵـڵا بۆ ڕۆژی چوارهه‌م ناڕه‌زایی خۆیان له‌ به‌رامبه‌ر حكومه‌تی لوبنانی ده‌رده‌بڕن.

خۆپـیشـانده‌ره‌كان داوای ده‌ست له‌ كار كێشـانه‌وه‌ی فوئاد سه‌نیوره‌ی سه‌رۆك وه‌زیر ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی، به‌ڵام سه‌نیوره‌ به‌ڵێنی داوه‌ له‌ پـۆسـته‌كه‌ی خۆیدا بمێنێته‌وه‌، وه‌ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان داوای ئه‌نجامدانی دانوسـتاندنی نێوان لایه‌نه‌ ڕكابه‌ره‌كانی لوبنان كرد.

بڕیاره‌ مه‌راسیمی به‌خاكسـپاردنی ئه‌حمه‌د مه‌حمود ڕۆژی سـێشـه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت.

هاوكات سـكرتێری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی عه‌مر موسـا، كه‌ ئێسـتا له‌ به‌یروته‌ به‌ مه‌به‌ستی ناوبژیـكردن و كۆتایی هێنان به‌ قه‌یرانه‌كه‌ گوتی جیهانی عه‌ره‌بی ناتوانێت بێ ده‌نگ بێت له‌ كاتێـكدا بارودۆخی لوبنان خراپـتر ده‌بێت.

XS
SM
MD
LG