سه‌رۆك بوش ده‌ست له كار كێشـانه‌وه‌ی جۆن بۆڵتنی باڵیۆزی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی په‌سه‌ندكرد و سـتایشی كرد بۆ ئه‌و ئه‌رك و ماندوبوونه‌ی له‌و ده‌زگا
نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌دا به ئه‌نجامی گه‌یاندووه.
سه‌رۆك بوش له پاڵ جۆن بۆڵتن له كۆشـكی سـپی گوتی به‌ڕێـز بۆڵتن قاره‌مانانه به‌رگری له ئازادی و ئاشـتی كردووه.
دیبلۆماته‌كانیش له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كاردانه‌وه‌ی جیاجیایان هه‌بوو له‌سه‌ر هه‌واڵی ده‌ست له كاركێشـانه‌وه‌كه‌ی بۆڵتن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسـیا گوتی مۆسـكۆ هیواداره ئه‌وه‌ی شـوێنی بۆڵـتن ده‌گرێـته‌وه خۆی دوور بگرێت وه‌كو وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێت له "وه‌رگرتنی هه‌ڵوێسـتی توند". به‌ڵام له هه‌مان كاتدا به‌ڕێز بۆڵتنی به كه‌سـێـكی خاوه‌ن ئه‌زمونی به‌هێز ناوبرد.
نوێنه‌ری چـین له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، وانگ گوانگیا، گله‌یی له شـێوازی مامه‌ڵه‌كردنه‌كه‌ی ده‌كرد، به‌ڵام دانی به‌وه‌شدانا كه كاری سه‌ختی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌كانی ئه‌مریكا كردووه.
سـكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆفی ئه‌نان گوتی بۆڵتن ئه‌و كاره‌ی به‌ئه‌نجام گه‌یاندووه كه لێـی چاوه‌ڕوان ده‌كرا.