Accessibility links

د. مه‌حمود عوسمان گله‌یی له سه‌ركردایه‌تی كورد ده‌كات


له نێو كورده‌كاندا، هه‌ستێك دروست بووه‌ كه‌وا ئه‌مه‌ریكا له بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به‌ عێراق، لایه‌نی كوردی له په‌راوێز ده‌نێت. ئایا بۆچی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حوكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ردوو زلهێزه‌كه‌ی كوردستانی عێراق واتا پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌و باره‌یه‌وه‌ قسه‌ ناكه‌ن؟ د. مه‌حمود عوسمان سیاسه‌تمه‌داری ناوبانگی كورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقی ده‌ڵێت كورده‌كان كه‌مته‌رخه‌من له‌سه‌ر ئه‌‌وه‌ی باسی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ ناكه‌ن و یاخود هه‌وڵی چوون بۆ ئه‌مه‌ریكا ناده‌ن.

ئه‌م بابه‌ته‌ یه‌كێك بوو له‌ ته‌وه‌ره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌و گفتوگۆیه‌ی به‌ڵێن ساڵح له‌گه‌ڵ د. مه‌حمود عوسمان سازی كردبوو، هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی نوێنه‌رانی ناو په‌رله‌مانی عێراقی كه‌ ئه‌وه‌نده‌ی داكۆكی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تایه‌فه‌گه‌ری خۆیان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌نده‌ بۆ مه‌سه‌له‌ی عێراق هه‌وڵ ناده‌ن، ته‌وه‌رێکی تری ئه‌و گفتوگۆیه‌ بوو.

بۆ گوێگرتن له‌ درێژه‌ی ئه‌م گفتوگۆیه، كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ بكه‌.

XS
SM
MD
LG