سه‌رۆك وه‌زیری لوبنان ده‌ڵـێت له پـۆسـته‌كه‌ی خۆیدا ده‌مێنێته‌وه وێڕای به‌رده‌وامی خۆپـیشـاندانه‌كانی به ڕێبه‌رایه‌تی حزبوڵـڵا بۆ داواكردنی ده‌ست له كار كێشـانه‌وه‌ی
حكومه‌تی لوبنان كه ڕۆژئاوا پـشـتیوانی لێ ده‌كات.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له لێدوانێـكیدا له ئۆفیسه‌كه‌ی خۆیه‌وه، فوئاد سه‌نیوره‌ی سه‌رۆك وه‌زیری لوبنان گوتویه‌تی ئه‌م قه‌یرانه ده‌كرێت ته‌نها له ڕێـگای دانوسـتاندنه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت. سه‌نیوره داوای له نه‌بی به‌ڕی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی لوبنانیش كردووه كه دیالۆگی نێوان لایه‌نه ڕكابه‌ره‌كانی لوبنان بـبوژێـنێتهوه.
هاوكاتی ڕاگه‌یاندنه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیری لوبنان ده‌یان هه‌زار كه‌سی دژه حكومه‌ت به ڕێـبه‌رایه‌تی حزبوڵـڵای سه‌ر به سوریا له ده‌ره‌وه‌ی ئۆفیسه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی لوبنان خۆپـیشـاندانیان ده‌كرد. خۆپـیشـانده‌ران بۆ سـێـهه‌م ڕۆژی له‌سه‌ر یه‌ك له هه‌مان شـوێنن، وه ده‌شـڵێن له ناوجه‌رگه‌ی به‌یروتدا ده‌مێننه‌وه تا ئه‌و ده‌مه‌ی فوئاد سه‌نیوره ده‌ست له‌كار ده‌كێشـێته‌وه.
خۆپـیشـاندانه‌كان ڕۆژی هه‌ینی ده‌ستی پـێـكرد و له مانگی ڕابردووشـدا ئه‌ندامانی سه‌ر به حزبوڵـڵا و سه‌ر به سوریا له حكومه‌ت هاتنه ده‌رێ پاش ئه‌وه‌ی داواكه‌یان بۆ هه‌بوونی ده‌نگێـكی به‌هێزتر له حكومه‌تدا ڕه‌تكرایه‌وه.
وه‌ك نیشـانهیهكیش بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاڵۆزكاریـیهكان ڕێـكخراوێـكی سه‌ر به حزبوڵـڵای شیعه ئاینزا له‌گه‌ڵ سوونه ئاینزاكاندا له گه‌ڕه‌كێـكی سوونه نشین له به‌یروتدا به‌یه‌كیاندا داوه و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه چوار كه‌س له‌و شه‌ڕه‌دا بریندار بوون.
هاوكاتیش عه‌مر مو‌سا سـكرتێری كۆمكاری عه‌ره‌ب گه‌یشـتۆته به‌یروت به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كه.