Accessibility links

له‌ هه‌ڵمه‌تێـكی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ عێراق 6 یاخیبوو و 3 هاوڵاتی ده‌كوژرێن


له‌شـكری وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵـێت هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ هێرشـێـكدا بۆ سه‌ر خانوی خۆشاردنه‌وه‌ی میلیشـیاكان له‌ ئوسـتانی ئه‌نبار 6 یاخیبوو و 3 هاوڵاتی سـڤـیلیان كوشـتووه‌.

به‌یانـنامه‌یه‌كی له‌شـكر ده‌ڵـێت هێزه‌كانی زه‌مینی هاوپه‌یمانان داوای پـشـتیوانی هێزی ئاسـمانیـیان كردووه‌ له‌ دره‌نگ كاتێـكی ڕۆژی شه‌ممه‌ بۆ تـێـكدانی شـوێنی خۆشـاردنه‌وه‌ی یاخیبووه‌كان له‌ شـارۆچـكه‌ی كه‌رمه‌. هه‌روه‌ها ده‌ڵـێت هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان هێرشی ئاسـمانی وردیان كردۆته‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌كان بۆ خۆ لادان له‌ زیان گه‌یاند به‌ دانیشـتوان له‌و ده‌وروبه‌ره‌دا.

له‌شـكری وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵـێت سه‌ربازه‌كان لاشه‌ی 6 كه‌سـیان له‌ ناو باڵه‌خانه‌ وێرانه‌كه‌دا دۆزیوه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها دوو ژن و منداڵـێـكیان له‌ ناو خشت و خۆڵه‌كاندا دۆزیوه‌ته‌وه‌. له‌شـكر تاوانباری یاخیبووه‌كانی كردووه‌ به‌ خستنی گیانی هاوڵاتیانی سـڤیل له‌ مه‌ترسی به‌هۆی شه‌ڕكردنیان له‌ نێوانیان دا.

له‌شـكری ئه‌مریكا هه‌روه‌ها ده‌ڵـێت سه‌ربازێـكی ئه‌مریكایی له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـكی كه‌نار ڕێـگا به‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌یدا له‌ شـارۆچـكه‌ی تاجی گیانی له‌ ده‌سـتداوه‌.

هاوكات كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ كه‌سێـكی خۆكوژ به‌ ئۆتۆمبیلێـكی بۆمب چێنراوه‌وه‌ له‌ شـاری كه‌ركوك خۆی ته‌قاندۆته‌وه‌ به‌ ئامانجی كوشـتنی لـێپـرسـراوێـكی گه‌وره‌ی پـۆلیس، وه‌ له‌ ئاكامدا 3 پـۆلیس كوژراون.

له‌ به‌غداش ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵـێن زیانه‌ گیانیـیه‌كانی 3 ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی شـاری به‌غدا گه‌یشته‌ 53 كوژراو و 100 بریندار. ته‌قینه‌وه‌كان له‌ بازاڕێـكی قه‌ره‌باڵغی ناوچه‌یه‌كی زۆرینه‌ شـیعه‌ ڕوویدا.

XS
SM
MD
LG