Accessibility links

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی 3 ئۆتۆمبیل له‌ به‌غدا به‌لایه‌نی كه‌م 51 كه‌س ده‌كوژرێن


كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن ڕۆژی شه‌ممه‌ 3 ئۆتۆمبیلی به‌ بۆمب چێنراو له‌ ناوه‌ندی به‌غدا به‌ دوای یه‌كدا ته‌قیونه‌ته‌وه‌، وه‌ له‌ ئاكامدا به‌لایه‌نی كه‌م 51 كه‌س كوژراوه‌ و زیاتر له‌ 90 ی دیكه‌ش بریندار بوون.

ته‌قینه‌وه‌كان له‌ بازاڕێـكی قه‌ره‌باڵغی ناوچه‌یه‌كدا بوو كه‌ زۆربه‌ی دانیشـتوانه‌كه‌ی شیعه‌ن.

ده‌سه‌ڵاتداران ده‌شـڵێن به‌هۆی توندوتیژی تریشه‌وه‌ به‌لایه‌نی كه‌م 15 كه‌س كوژراون، له‌ نێویاندا كاربه‌ده‌سـتێـكی وه‌زاره‌تی ناوخۆیه‌ كه‌ چه‌ند چه‌كدارێـك له‌ پایته‌خت ته‌قه‌یان لـێـكردووه‌ و كوشـتویانه‌. هه‌روه‌ها پـۆلیس ده‌ڵێت ته‌رمی 44 كه‌سیش له‌ به‌غدا دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ گولله‌باران كوژراون، پـێده‌چێت هه‌موویان قوربانی توندوتیژی تایفی بن.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، له‌شـكری ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند كه‌وا ڕۆژی شه‌ممه‌ كه‌سـێـكیان ده‌سـتگیر كردووه‌ كه‌ گومانی ئه‌وه‌ی لـێده‌كرێت ئه‌ندامی شـانه‌یه‌كی تیرۆریسـتی بێت. باوه‌ڕ ده‌كرێت ئه‌و كه‌سه‌ به‌رپـرسیش بووبێت له‌ ئامێره‌كانی ته‌قاندنه‌وه‌ و هێرشـه‌كانی كه‌ به‌ ئۆتۆمبیلی بۆمب چێنراو له‌ به‌غدا ئه‌نجام ده‌درێت.

هاوكات ڕێبه‌رێـكی باڵای شـیعه‌كانی عێراق (عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌كیم)، ‌. پـێشنیارێـکی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانی ڕه‌ت کردۆته‌وه‌ كه‌ بۆ به‌ستنی کۆنفرانسێـکی نێونه‌ته‌‌وه‌یی له‌سه‌ر عێراقی كردبوو.

بڕیاره‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌كیم له واشنتۆن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بوشدا كۆبـبێته‌وه.

XS
SM
MD
LG